ڕوانگە - سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده و خوێندن هه‌میشه له به‌رنامه و كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تدا ده‌بێت و حكومه‌تی نوێ ده‌بێ خۆی بۆ ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه ئه‌منی و ئابوورییه‌كان ئاماده بكات، ده‌شڵێت: پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) به‌رده‌وامه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24/10، به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابییانی زانكۆی كوردستان - هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو. سه‌رۆكی حكومه‌ت له وتارێكدا كه به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌شی كرد ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "ئه‌م ئاهه‌نگی ده‌رچوونه چركه‌ساتێكی مێژووییه له ژیانی قوتابییانی ده‌رچوو و خێزانه‌كانیان، بۆیه مرۆڤ، شانازی و هیوا له چاوه‌كانی ده‌رچووان ده‌بینێت، له كاتێكدا ئه‌وان خۆیان بۆ قۆناخێكی نوێی ژیانیان ئاماده ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕوونی كرده‌وه كه ده‌رچوونی ژماره‌یه‌كی دیكه له قوتابییان، به‌شدارییه‌كی گرنگه له پێشخستن و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه و هیوای خواست كه ڕۆڵێكی دیاریان له بونیادنانی ئایینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌ت تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی كرده‌وه كه "ئێستا له قۆناخی ئاماده‌كاریداین بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. كه پێویسته حكومه‌ته‌كه له ئاستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی داهاتوو بێت، ئه‌مه‌ش ده‌خوازێت زیاتر هاوكاریی له نێوان دامه‌زراوه‌كاندا هه‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده و خوێندن هه‌میشه له به‌رنامه و كاره‌له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تدا ده‌بێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له وتاره‌كه‌یدا وتی: "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستمان هێنا، ئه‌و ئه‌ركه‌ی نوێكرده‌وه كه له لایه‌ن گه‌له‌وه پێمان سپێردراوه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان، بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان دكه‌م كرد كه بێنه پاڵ پڕۆژه‌ی نیشتمانیمان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی وڵات له ڕێگه‌ی خستنه‌گه‌ڕی تواناكانی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و فێركارییه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "هاوهه‌ڵوێست بوون له‌باره‌ی گرنگی و بره‌ودان به بواره‌كانی خوێندن و فێركردن، ده‌مانكات به هێزێكی له بن نه‌هاتوو، ئێستاش ده‌رفه‌تێكی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕیزه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین، بۆیه ئه‌ركی حكومه‌تی نوێیه كه ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه و به یه‌كڕیزییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌منی و ئاڵنگارییه ئابوورییه‌كان بكات له ناوچه‌یه‌كدا كه له ئاڵۆزی و نائارامیدایه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندێكی سه‌قامگیرییه له ناوچه‌یه‌كی پڕ له نائارامی و گێژاودا، بۆیه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به فاكته‌رێكی ئارامی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه .
سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌روه‌ها باسی له "به‌شێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه كرد كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستی هێناوه، له‌نێویشیاندا پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) كه تا ئێستا نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س له فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی له‌م پرۆژه‌یه‌دا تۆمار كراون. جگه له پرۆژه‌ی كاره‌بای (ڕووناكی) كه ئامانج لێی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێرییه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه، به‌وه‌ی كه تا ئێستا زیاتر له 50 هه‌زار هاووڵاتی سوودمه‌ندبوون له كاره‌بای بیست و چوار كاتژمێری، هه‌روه‌ها پلانه‌كانیش به‌رده‌وامه و پڕۆژه‌كه سلێمانی و دهۆكیش ده‌گرێته‌وه".
هه‌روه‌ك جه‌ختی له گرنگیی كه‌رتی كشتوكاڵ كرده‌وه، پابه‌ندیی حكوومه‌تیشی دووپات كرده‌وه به‌و هه‌وڵانه‌ی كه ئامانجیه‌تی كوردستان ببێت به سه‌به‌ته‌ی خۆراك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه داوای له ده‌رچوان كرد به‌شداریی له وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌دا بكه‌ن له ڕێگه‌ی داهێنان و زیادكردنی به‌رهه‌م .
سه‌رۆكی حكومه‌ت داواشی له ده‌رچووان كرد كه وابه‌سته‌ی كوردستان بن و پشكداریی له بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز و یه‌كگرتوودا بكه‌ن. به‌ڵێنیشی دا كه پشتیوانیی هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی داهێنه‌رانه بكات كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، جا چ له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ته‌وه بێت یانیش له كه‌رتی تایبه‌ت. ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه خواست و متمانه‌به‌خۆبوون كلیلی سه‌ركه‌وتنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كان.