ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە لەبارەی دەستپێشخەریەکانی تورکیا، بۆ پرسەی ئاشتی لە تورکیا، لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە، عادل عوسمان محەمەد، نوسەرو لێکۆڵەر، ڕایگەیاند:" بۆ تێگەیشتن لەوەی کە ئایە ئەوپەیامەی تورکیا بەرامبەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان"پەکەکە" دەستپێشخەرییە یاخود نا، دەبێت سەرەتا دەوڵەتی تورک بناسین، دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی ڤاشستییە لەسەر بنەمای نکۆڵیکردن و ئینکارکردن و کۆمەڵکوژی کوردان دامەزراوە، لەبەرئەوە هەر ڕێگایەک دەگرێتەبەر بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی لەناوبردنی گەلی کورد بەدەستیەوە دەگرێت، بۆیە ئەمەی تورکیا دەستپێشخەری نییە، بەڵکو جۆرێکی دیکەیە لەشەڕ و پیلانگێڕیە کە دەیەوێت لەبەرامبەر تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و پەکەکە و "ئۆجەلان" بەڕێوەی ببات."
وتیشی:" هەر لەو شوێنەوە کە دەڵێت با " ئۆجەلان" بێتە پەڕلەمان و بڵێت: تیرۆر تەواوبوو ڕێکخستنی تیرۆرستی هەڵوەشاوەتەوە، ئەمەبۆخۆی نێتیەکی ئاشتیخوازانەی تێدانیە، ئەمە نێتیەکە دەیەوێت پەکەکە، وانیشانبدات کە تەسلیم بووە بۆیە ناکۆکییەکی لەناو کۆمەڵگاشا تا وەڵامەکەی بەڕێز ئۆجەلان، دروستکرد کە ئایە ئەم پرۆسەیە چیە و بۆکوێ دەچێت؟"
عادل عوسمان محەمەد، ڕونیشیکردەوە:" ئەمەی تورکیا پرۆسەی ئاشتی نییە، بەڵکو پرۆسەی شەڕێکی بەردەوامە و کە شەڕی تایبەت دەیەوێت لەڕێگەی تەسلیمیەتەوە بەڕێوەی ببات، بۆیە بەڕێز ئۆجەلان لە وەڵامەکەیدا وتی: (( گۆشەگیری بەردەوامە وە ئەگەر من دەرفەتی یاسای و سیاسیم بۆ بخوڵقێت دۆخەکە لە توندوتیژییەوە وەردەچەرخێنم بۆسەر دیموکراسی بۆچارەسەرکردنی پرسەکان )) ئەمە وەڵامێکی گشتگیربوو کە ئۆجەلان بەوپرۆسەیەی دایەوە کە هێشتا شەڕ بەردەوامە و ئەوان پێویستیان بە تێکۆشان هەیە، بۆیە لەبەرامبەریشدا کەجەکە، وەڵامی ئەو پرسەیەی دایەوە و وتی: ئەوەی کە بەدەستهاتووە بە تێکۆشان بەدەستهاتووە و وه تێکۆشانیش بەردەوامە، کەواتە پرۆسەکە پرۆسەی ئاشتی نییە، بەڵکو پرۆسەی بەڕێوەبردنی شەڕێکی هێرشکارانەی قڕکەرە کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەدەبرێت و وە شەڕی بەرگری و پاراستنی ڕەوایە کە گەلی کورد لەبەرامبەرئەو هێرشە داگیرکاری و قڕکەرەیا بەڕێوەی دەبات."
عادل عوسمان محەمەد، نوسەرو لێکۆڵەر، ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرامبەر گەلی کوردا شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەبرێت، کە هەمیشە گەلی کورد وانیشان دەدرێت کە خۆی خاوەنی هێز و پێگەی خۆی نییە وە خاوەنی بەڕێوەبەری خۆی نییە، لەبەرئەوە هەمیشە بەهێزەدەرەکییەکان بەڕێوەدەچێت، بۆیە دەکرێت لەدولایەنەوە لەم بابەتەبڕوانین، لایەنی یەکەم ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک لەچی ئاستێکدایە؟ وە تێکۆشانی گەلی کوردیش لەژێردەستی کێدا بەڕێوەدەبرێت، بۆیە ئەم بابەتانە پێویستیان بە هەردوو لایەنەکەهەیە کە وەڵام بدرێتەوە، لەبەرئەوە دەوڵەتی تورک نەک هەر لەباری ئابوورییەوە داتەپیوە، بەڵکو لەڕووی جیۆپۆلەتیکی سیاسیشەوە پێگەی خۆی لەدەستداوە، لە هاوکێشەی ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکەدا تورکیای تیانەماوە، لەبەرئەوە کراوەتە دەرەوەی هاوکێشەکانەوە، ئەگەر لەسەردەمی ئیمپراتۆری عوسمانیا دوای جەنگی جیهانی یەکەم ئیمپراتۆرەکە هەڵوەشاوە و بووبە کۆماری تورکیا، ئێستا ئەم کۆمارەش هەڵدەوەشێتەوە و بچوکتر دەبێتەوە لەبەرئەوە هەمیشە پەلاماری ئەوەدەدات کە دەست بە کوردەوە بگرێت بۆئەوە بتوانێت خۆی بپارزێت، چونکە تورک لەسەر ئەساسی کورد و هاوکاری کورد هاتۆتە ناوچەکە و تەمەنی خۆی درێژکردۆتەوە و بۆیە دەیەوێت ئێستاش سیاسەتێکی خەڵەتاندنی هەمان شێوە بەڕێوەببات، بەڵام ئەمڕۆ دوێنێ نییە، لەبەرئەوە دەوڵەتی تورک کۆتای هاتووە لە هاوسەنگی ناوچەی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیدا پێگەکەی خۆی لەدەستداوە و کوردیش بۆخۆی خاوەنی پێگەیە بە کۆمەڵێک هەلومەرج لەوانە، خاوەنی نیشتیمان و خاکە، خاوەنی هێزی مرۆی گەورەیە، خاوەنی هێزی پاراستنی ڕەوایە، هەروەها خاوەنی سەرچاوەی سروشتی و دەوڵەمەنی ناوچەکەیەتی، لەبەئەوە ئەم پێگەیە بۆخۆی بۆ کورد گرنگە و دەوڵەتی تورک لەمە دەترسێت، لەلایەکی دیکەوە کە دەڵێن: ئێران هاوکاری پەکەکە دەکات، لەڕاستیا نا، بەڵکو هاوسەنگی ناوچەکە لە ئاستێکدایە کە کورد بۆخۆی پێگەیەکە هەرکەسە دەیەوێت لەگەڵ کوردا تێکۆشانێک بەڕێوەببات کە ئەنجام بەدەستبخات، لەبەرئەوە کورد بۆخۆی ئێستا خاوەنی پێکە و ئازادی و سەربەخۆی و پرۆژەی چارەسەری خۆیەتی، لەبەرئەوە دێن ئەو پڕوپاگەندەیە دەخەنە شوێن پەکەکە، کە گوایە ئێران هاوکاری دەکات و نایەوێت لەوپرۆسەیەدا سەرکەوتووبێت، ئەگینا کورد لەناو هاوسەنگیەکانا خاوەنی پرۆژەیە و کێ دەستی ئەوپرۆژەیە بگرێت و لەگەڵیا بێتەپێشەوە کە چارەسەری ئاشتیانە پێشبخات ئەو لەگەڵیا دەچێتەپێشەوە هەرهێزێک بێت تەنانەت ئەوە بۆ قەرەیەڵان و کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکەش وتی: هەرکەسێک ئێمە لەپرسی چارەسەری و دیموکراتیزەکردنی کێشەی کوردا هاوکاربێت ئێمە ئەو دەستە ڕەتناکەینەوە."