ڕوانگە - ئەوەی تورکیا داوای دەکات دەسپێشخەری نییە، چونکە باخچەلی ئەم پرسەی وروژاندووە و ڕایگەیاندووە: داوا لە ئۆجەلان دەکەین بێتە پەڕلەمان و ڕایبگەیەنێت کە "پەکەکە" چەک دابنێت و دواتر قسەی جدی لەسەر ئەوپرسەدەکەن، کە ئەمەش بە دەستپێشخەری هەژمارناکرێت و پەکەکەش بەهیچ جۆرێک ئەوداوایەی تورکیا قبوڵناکات.
وتیشی:" وتیشی سەرکردایەتی کورد لە باکوری کوردستان هەڵوێستیان ڕوونە، دەمیرتاش ئیدانەی ئەو ڕووداوەی ئەنقەرەی کرد و دەم پارتی و هەدەپ دیسانەوە تەئکید لەسەر بەرقەراربوونی ئاشتی دەکەنەوە، بەڵام دیارە ئاشتیش بەوجۆرە سەرناگرێت و نابێت کە داوابکرێت پەکەکە چەک دابنێ، کە ئەوە هەرگیز بە هەنگاونان بۆ ئاشتی هەژمارناکرێت.
دکتۆر مەحمود عوسمان، ڕونیشیکردەوە:" بەداخەوە ئاشتی بەوجورە سەرناگرێت، کە لە ئەنقەرە بینیمان ڕوداوێک ڕویدا تورکیا لە ڕۆژئاوا و باشوور دەستی بە بۆردومان کرد، بۆیە بەبڕوای من سیاسەتی تورکیا هیچ نەگۆڕاوە تەنها ئەوەنەبێت کە ڕێگەیان بە بینینی ئۆجەلاندا کە دیارە ئەوەش بەهۆی کاریگەری ئەو هەڵایەوەبوو کە لە جیهاندا دروست بووە،
دکۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری کورد، باسی لەوەشکرد:" یەکێک لەو بابەتانەی کە ڕەنگە وەهای لە تورکیا کردبێت بۆ ئەوەی داوایەکی لەوجۆرەبکات و بیەوێت گفتوگۆ لەبارەی ئاشتیەوە لەگەڵ پەکەکەدا دەست پێبکات، بابەتی داتەپینی ئابووری تورکیا بێت، چونکە تورکیا داهاتێکی زۆر لەشەڕی دژ بە پەکەکە خەرج دەکات و هیچ ئەنجامێکیشی نییە و بۆیە حەقی خۆیەتی تورکیا لەبەر باشبوونی باری ئابووریەکەی بیر لەوەها بابەتێک بکاتەوە.