ڕوانگە ـ کوردۆ عومەر، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئێمە وەکو وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار هەموو ئەو ئەرکانەی کە لەسەرشانمان بووە بەمەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا جێبەجێمان کردووە.
وتیشی:" ئەوەی ئێستا ماوەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لای سەرۆکی شارەوانیەکانە و لە هەر شوێنێک ماستەرپلانی زەویەکان تەواوبوبێت دواتر لەڕێگەی تیروپشکەوە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.
کوردۆ عومەر، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕونیشیکردەوە:" ئەرکی یەکەمی ئێمە لەوەزارەتی شارەوەنی جیاکردنەوەی ئەو فەرمانبەرانەیە کە لەڕابردوودا سودمەندنەبوون، هەروەها دیاریکردنی ئەوزەویانەی کە ماستەرپلانی وەزارەت بڕیاریداوە کە لە هەرشارێک لەچی شوێنێکی دانراوە بۆ دابەشکردنی زەوی وماستەرپلانی بۆ بکرێت.