ڕوانگە - لەمیانەی دیدارێکیدا لەگەڵ عهممار ئهلحهكيم، سهرۆكى ڕهوتى نیشتمانیی حيكمه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" گفتوگۆمان لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
مەسرور بارزانی، ڕونیشیکردەوە:"سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لێکردین کە لە کەشێکی ئارام و شەفاف و دیموکراتیانەدا بەڕێوەچوو.
بارزانی باسی لەوەشکرد:" گفتوگۆمان لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و بیروڕامان لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق ئاڵۆگۆڕ کرد کە بڕیارە لە 20ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت. لەمبارەیەوە دووپاتمان کردەوە کە پێویستە سەرژمێری، تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان و بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی عێراق بێت و دوور بێت لە هەر ئامانج و پرسێکی سیاسی .