ڕوانگە - بەبۆنەی دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر پێکهێنانی حکومەتەکەیدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند:" رێککەوتنەکانیان لەگەڵ چین جێبەجێدەکەن، زۆرینەى قوتابخانەکانى عێراق نۆژەنکراونەتەوە و چەندین قوتابخانەى نوێ دروستکراون."
وتیشی:" لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا بە رێژەی 62% توانراوە بەرنامەى حکومەت جێبەجێبکرێت و رێژەى هەژارى و هەڵاوسان کەمبووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەموو عێراق پرۆژەکان لە یەک بوار و تەنیا بۆ یەک شار و پارێزگا نەبوون، بەڵکو لەکۆى هەزار و 471 پرۆژەی وەستاو، کارکردن لە 550 پرۆژە دەستیپێکردووەتەوە."
سوودانی باسی لەوەشکرد:" هەنگاوەکانیان بوونەتەهۆی ئەوەی داهاتی نانەوتی بە رێژەی 6% و داهاتى باج بەرێژەى 23% زیاد بکەن، ئەوەشى دووپاتکردەوە کە داهاتی دەروازە سنوورییەکان نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست، بەتایبەتی لە دەروازەکانمان لە هەرێمی کوردستان."