ڕوانگە - ئایەتوڵا سەید عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، وەڵامێكی توندییان بۆ كارانەی ئیسرائیل و ئەمریكا دەبێت كە بەرامبەر بە "گەلی ئێران و بەرەی مقاوەمە" ئەنجامیان دەدەن.
ئایەتوڵا خامنەیی، ئەمڕۆ شەممە، لە وتەیەكدا وتی "دوژمنان، چ رژێمی زایۆنی و چ ئەمریكا، لەسەر ئەوەی بەرامبەر بە گەلی ئیران و بەرەی مقاوەمە ئەنجامی دەدەن، بەدڵنیاییەوە وەڵامێكی توند وەردەگرن."
رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران جەختیشی كردەوە كە بەرپرسانی ئێران لەوبارەیەوە خەریكی ئامادەكارییەكانن چ لە روی سەربازی و چ لەڕوی چەك و چ لە روی سیاسییەوە.
ئایەتوڵا خامنەیی لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە تۆڵەی هێرشەكەی ئەم دواییەی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران، وتی"پرسەكە بەتەنیا تۆڵەسەندنەوە نییە. بەڵكو یەك جوڵەی لۆژیكییە. پرسی جوڵەیەكی لۆژیكییە كە لەگەڵ ئایین و ئەخلاق و شەرع و یاسا نێودەوڵەتییەكاندا بێتەوە."
ئەو قسانەی خامنەیی لەكاتێكدان كە بەپێی راپۆرتە جیهانییەكان ئێران خەریكی ئامادەكارییە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئیسرائیل.