ڕوانگە - فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێداگری لەسەر پەلەكردن لە تەوتینكردنی خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
 
لە پەرلەمانی عێراق واژۆی 108 پەرلەمانتار بۆ جێبەجێ‌ كردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە فیدڕاڵییەكانی عێراق كۆكرایەوە.
 
فراکسیۆنى یەکێتى لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستە پەلە بكرێت لەتەوتینكردنی مـووچەخۆرانی هەرێم وهەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
 
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبونەوەیەکدا فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ نزار ئامێدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و د.خالید شوانی، وەزیری داد لە حكومەتی فیدڕاڵ جەختکراوەتەوە پەلەكردن لەبەبانكی كردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنیشینانی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كراوە.
 
لە بەشێکى دیکەى ئەو کۆبونەوەیەدا بابەتی سەرژمێری لە عیراق و بەتایبەتی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان و چارەسەركردنی هەندێك كێشەی پەیوەست بەم پرسەوە گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە و فراکسیۆنەکە داوى کردووە چیتر دانانى سەرۆکى نوێى ئەنجوومەنى نوێنەران دوانەخرێت.
 
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان بەڕێوەبچێت.