ڕوانگە - پێشبینی دەکرێت شەپۆلی باران بارین بگاتە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان و. شارەزایانی بواری کەشناسیش هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستانیش، پێشبینی ئەوەدەکات شەپۆلی بارانبارین ئەمڕۆ فراوانتر ببێت و چەقی بارانەکەش درەنگانی ئەمشەو بۆ ئێوارەی یەکشەممە دەبێت و پێشبینیش دەکرێت لە هەندێک شوێن نزیکەی 40 ملیمەتر باران ببارێت.لای خۆشیانەوە بەرگری شارستانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایدەگەیەنێت:" ئەوان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حڵەتێکی نەخوازراو
لە ڕاگەیەنراوەکەی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستاندا ئەوەشخراوەتەڕوو:"گشت هێزەکانی بەرگریی شارستانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێک و پێشهاتێکی لەناکاو و لە هەمانکاتیشدا بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە ڕێنموێنی هاوڵاتیان دەکات:
- دووربکەونەوە لەو شوێنانەی ساڵانی رابردوو ئاویان تێدا کۆدەبوویەوە، بەتایبەتی ژێر پردەکان و ئەو ناوچانەی رێڕەوی ئاون.
- ناوچە نزمەکان، بەتایبەت کەند و چەمەکان مەترسیدارن، بەهۆی هاتنی ئاوی باراناو و لێیان دووربکەونەوە.
- دەبێت شوانەکان لەو ناوچانەی رێرەوی ئاوی بارانن دووربکەونەوە.
- لە دەشت و ناوچە شاخاوییەکان برووسکەی مەترسیدار دەبن و دەبێت شوان و گوندنشینان ئاگاداربن.