ڕوانگە - ئێران لە یەکەم کاردانەوەیدا بە دەرچوونەوەی ترەمپ بە سەرۆکی ئەمەریکا رایانگەیاند" هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پەیوەندیی بە ئێمەوە نییەو کاریگەریی لەسەر بژێویی خەڵکو ژیانی هاوڵاتیانی ئێرانیش نابێت".
ئەمڕۆ چوار شەممە ٦ ی تشرینی دووەم لەگەڵ یەکەم کاردانەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەی دەرچوونەوەی ترەمپەوە به سهرۆكی ئهمریكا، فاتیمە موهاجیرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران لە ڕایگەیاند، "هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بەئێمەوە نییە، سیاسەتە سەرەکییەکانی ئەمریکاو کۆماری ئیسلامیی جێگیرنو بەگۆڕینی خەڵک بەکەسانی دیکە گۆڕانکارییەکی بەرچاویان بەسەردا نایەت ئێمە پێشتر ئامادەکاریی پێویستمان کردوە".