ڕوانگه - لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی ئاک پارتی و مەهەپەی هاوپەیمانی قسە لەسەر دەستکردنەوە بە دانوستان لە تورکیا دەکەن، ئەمڕۆ دوو شەممە قەیوم بۆ سێ شارەوانی گەورەی باکوری کوردستان دانران کە یەکێکیان سیاسی ناسراوی کورد، ئەحمەد تورک سەرۆکیەتی.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەیووم بۆ گەورە شارەوانیی مێردین، شارەوانیی ئێلیهـا و شارەوانیی خەلەفەتی لە رووهای باکووری کوردستان دانران.
میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردەوە، کە ئەم بەیانییە هێزە ئەمنییەکان لە شاری مێردین بەردەم بیانی گەورەشارەوانیی شارەکەیان گەمارۆدا و فەرمانی وەزارەتی ناوخۆیان لەبارەی دانانی قەیووم گەیاندووەتە ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین.
هاوکات هەر بەیانیی ئەمڕۆ قەیووم بۆ شارەوانی ئێلیها و خەلفەتیش دانراوە.
ئەم سێ شارەوانییە هەرسێکیان سەر بەدەم پارتین و لەلایەن خەڵکانی کوردەوە هەڵبژێردراون.
ئەم هەنگاوە پێچەوانەی ئەو بانگەشە میدیانەیە کە حکومەتی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کوردا دەیکات.
ئەم هەنگاوە پێچەوانەی ئەو بانگەشە میدیانەیە کە حکومەتی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کوردا دەیکات.