ڕوانگە - دوای ئەوەی ڕۆژی 18 و 20ى 2024/10 دەنگدانی تایبەتو گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە ئێستادا هەریەکە لە به‌ره‌ى گه‌ل، ڕه‌وتى ههڵوێستو كۆمه‌ڵى دادگه‌رى وه‌ك لایه‌نێكى ناڕازیى له‌و هه‌ڵبژاردنه ڕایانگەیاندووە:" بەڵگەیەکی زۆریان هەیە، کە ئامێرى دەنگدان دەنگێکى زۆرى پوچەڵکردووەتەوە.
ئاماژەیشیان بەوەکردووە:" ناوه‌ندى ئامێرى عهدو فه‌رزى ئه‌لیكترۆنى PCOS زۆر كۆنه‌و له‌ساڵى 2016وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بهكارناهێنردێت، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌كارهاتوه
لای خۆشیەوە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە:" به‌گوێره‌ى یاسای کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ژماره 31ی ساڵی 2019، کۆمسیۆن، حەوت ڕۆژ کارکردنی لەبەردەستە بۆ ئامادەکردنی وەڵامەکانو ناردنی بۆ دەستەی دادوەریی، هاوکات دەستەی دادوەریش 10 ڕۆژى لەبەردەمدایە بۆ پێداچوونەوەو بڕیاردان لەسەر تانەکان
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەتێکڕا نزیکەی 70%ی دەنگدەران بەشدارییان لەهەردوو دەنگدانەکەدا کردووە، سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش وتویهتى:"دوو ملیۆن‌و 87 هه‌زارو 972 كه‌س به‌شدارییان له‌هه‌ڵبژاردن كردووه.