ڕوانگه ـ رێکخراوی (IOM)ی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکاری دارایی بەبێ سود و لێوەرگرتنەوە دەداتە ئەو کەسانەی خاوەن پرۆژەی تایبەت بەخۆیانن.
بەم مەرجانەی لای خوارەوە:
پێویستە تەمەنی پرۆژەکە بۆ ئافرەتان لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و بۆ پیاوان لە چوار ساڵ کەمتر نەبێت.
پێویستە لەسەر خاوەنی پرۆژەکە توانای دابینکردنی بەلایەنی کەمی ١٥٪ی تێچووی فراوانکردنی پرۆژەکەی هەبێت.
پێویستە پرۆژەکە بکەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی
(جگە لە هەڵەبجە)
پێویستە ماوەی دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی پلانی پرۆژەکە لە ١٢ مانگ تێنەپەڕێت.
خاوەنی پرۆژەکە توانای هەبێت بۆ پیشاندانی ئەو بەرهەم و خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی کڕیارانی دەکات، هەروەها ئەو پرۆژانە ناگرێتەوە کارگەی ئەو بەرهەمە پلاستیکییانەی کە بۆ یەکجار بەکار دەهێنرێت و کارو پیشەی پزیشکی مامەڵەکردن بە کەلوپەلی سەرباز یان چەک و هەروەها کارگه و دوکانی دروومان، ساڵۆن و سەنتەری جوانکاری ئافرەتان و پیاوان.