ڕوانگه ـ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، ڕایگەیاندووە:" دواکارین ئەمەریکا کۆتای بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یهكینهكانى پاراستنى گهل (یهپهگه) بێنێت و چیتر هاوكاریى و دۆستایهتى ئهو هێزه نهكا.'
ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەردۆغان لەڕێگهى تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنەوەى لەترەمپ کردوەو لەقسەکانیاندا داوای لێکردوە هەموو ئەو هاوکاریانە ڕابگرێت کە ئەمریکا تائێستا داویەتى بەیەکینەکانى پاراستنى گەل، (یهپهگه)."
ئەردۆغان، باسی لەوەشکردووە:" یهپهگه گەورەترین باڵی سەربازیی نێو هەسەدەیه، تورکیاش چاوپۆشى لەدابینکردنى ئەمنیەتى سنورەکانى ناکات لهمهودوا، هەروەها وتویشێتی:" سورین لەسەر کۆتاییهێنان بەمەترسییەکانى سەر وڵاتەکەمانو دەبێت 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لەسەر سنور بکرێتە پشتێنەیەکی ئەمنى تاوەکو مەترسی پەکەکە لەسەر وڵاتەکەمان کەمبکرێتەوە".