ڕوانگە - ئەمڕۆ چوار شەممە 2024/11/6 لە دیداری لەگەڵ ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:" باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کودردستانی کرد کە لە دۆخێکی ئارام و ڕێکوپێک بەڕێوەچوو
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕونیکردەوە:" لە دیدارەکەدا لەگەڵ ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، هەوڵ و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و بارودۆخی گشتیی عێراق و دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان تاوتوێ کرد.
وتیشی:" باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کودردستانی کرد کە لە دۆخێکی ئارام و ڕێکوپێک بەڕێوەچوو، هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەکەشی لێکردین، هەروەها هەردوولا جەختمان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە زووترین کاتدا کرد.
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد:" دووپاتمان کردەوە کە ڤیتۆمان لە سەر بەشداریکردنی هیچ لایەنێک نییە و خوازیاری حکومەتێکی گشتگیر و بەهێز و یەکگرتووین لە سەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دەنگی لایەنە سیاسییەکان.
هەروەها دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو.