ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی و دەستێوەردانەکانی هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئەم پرسە، مەشخەڵ کەڵۆسی، نوسەر و چاودێری سیاسی، ڕایگەیاند:" بەگوێرەی ئەو پێدراوانەی کەهەن پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت وەکوجارەکانی پێشوو ئاسان نابێت، لەبەر کۆمەڵێک هۆکار و هۆکارەکانیش زۆربەیان ڕوون و ئاشکران، بەڵام ئەوەی کە زۆر زۆر گرنگە پرسی ئەو بارودۆخەیە کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداهەیە، ئەوە تەنها لە کوردستاندا ئەو لێکخشاندنە نییە،  بەڵکو لە زۆربەی وڵاتەکاندا بوونی هەیە و ئەمجارەش لێخشاندنەکە ڕاستییە، لەبەرئەوە زۆر ئاسان نابێت .

وتیشی:" ئەوەی لێردا هەیە ئەو خاڵەیە کە دەبێتە مایەی دڵخۆشی هەموو کەسێک کە ئایندەی کوردستانی بەلاوە گرنگبێت ئەوەیە تاوەکو ئێستا وڵاتانی چواردەور لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموویان یەکدەگن لەسەرئەوەی کە کوردستان ئەمنێتی پارێزراوبێت کە ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە، ئەگینا پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئاسان نابێت.

مەشخەڵ کەولۆسی، نوسەر و چاودێری سیاسی، ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێتی و پارتی پێویستیان بە ڕێکەوتنێکی ستراتیژی نوێ هەیە بەگوێرەی بارودۆخی تازە کە لانیکەم بۆماوەی 10 بۆ 15 ساڵ، ئەگینا ئەگەر ماوەیەکی کاتی نەبێت بۆ ڕێککەوتن وانابینم بتوانن بەئاسانی ڕێکبکەون.

مەشخەڵ کەولۆسی، ئاشکرایشیکرد:" من وادەبینم پێکهێنانی حکومەتی نوێ بکەوێتە دوای هەڵبژاردنی عێراق، کە یەکێتی ئەمەی زۆر پێخۆشە  ئەویش لەبەر کۆمەڵێک هۆکاری ناوخۆی لەوانە، ڕێکخستنەوەی بارودۆخی ناوخۆی کوردستان لە توانای شیعراتەکانی یەکێتی گەورەترە، لەبەرئەوە یەکێتی دەیەوێت درێژە بەم بارودۆخەبدات و وا لە ئەندام و لایەنگرەکانی تێبگەیەنێت کە نایانهێش بارودۆخی کوردستان بەوشێوەیە بێت و باڵانسی هێزیان ڕاستکردەوە، کە ڕەنگەپارتی بەشێک سودیشی پێبگات لەوەی کە پێکهێنانی حکومەت دوابکەوێت بۆ دوای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، بۆئەوەی ئەمە بکات بە پێوانە لەنێوان دابەشکردنی پۆستەکاندا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پارتی سودێک دەکات لەو بارودۆخە، ئەویش ئەوەیە کە تائەوکاتە حکومەت هەرلای خۆی دەمێنێتەوە.

لەبارەی ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی وڵاتانی ئیقلیمی و نیودەوڵەتی لەسەر هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کودستان، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

مەشخەڵ کەوڵۆسی، نوسەر و چاودێری سیاسی:" ئاشکرایکرد:" کۆدەنگیەک هەیە بۆ پارسنی دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان، ئەگەر تەماشابکەین لەڕابردوودا لە شەڕی ناخۆدا وڵاتێکی وەک تورکیا، هەمیشە دەستێوەردانی کردووە، دەبینین هێزێکی وەک یەکگرتوش ڕاشکاوانە دانی بە دەستێوەردانەکانی تورکیادا نەناوە، بەڵام ئێستا دەبیین دانی بەوەداناوە و دەڵێت: تورکیا داوای لێکردوین لەگەڵ پارتیدا ڕێکبکەوین، کەواتە دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپی و تەنانەت ڕوسیا و چینیش بەو ئەندازەیە کە ئەمانیش ناتوانن لە ڕەئی ئەوان دەربچن، لەبەرئەوە بەڵێ دەستێوەردانیان زۆر زۆرە و من پێموایە تەنانەت دەستێوەردانیان لە دانانی قایمقام و مدیر ناحێیەکیشدا هەبێت،  تەنانەت ئەو نوسینگانەشی کە پڕدەکرێنەوە بە کۆمەڵێک خەڵک لەوەشدا دەستێوەردان دەکرێت و هیچ پەیوەندی بەوەوە نەبێت کەئەوە ئیستیحقاقی هەڵبژاردنە یان خیاراتی تایبەتی حیزبەکانی کوردستانە، هەرچەندە پێدچێت ئەوە بەشێک بێت لە خواستی هێزەکان، بەڵام بەشێکی زۆری پەیوەندی بە دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمییەوە هەیە.

لەوەڵامی ئەپرسارەی کە ئایە دەستێوەردانی هێزە ئیقلیمیەکان تاچەند سودی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان، بۆئەوەی لەسەر پێکهێنانی حکومەت گرژی و ئاڵۆزی دروست نەبێت؟

مەشخەڵ کەوڵۆسی، نوسەر و چاودێری سیاسی،  ڕونیکردەوە:" ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیرانیش بدرێت بە یەکێی هێشتا پارتی لە قازانج زەرەری کردووە نەک لە دەستمایە، چونکە ئێمە دەزانین لە ساڵی 2011 پۆستی سەرۆک وەزیران لای یەکێتی بوو وە لەیەکەم کابینەی حکومەت ئەو پۆستە هەر لای یەکێتی بوو، بۆیە ئەمە حاڵەتێکی دەگمەن نییە و زۆریش دورنییە هەردوولا لەسەر ئەو پۆستە ڕێکبکەون و ئەمە گرنگ ئەوەنییە، گرنگ ئیقاعی کۆی پرۆسەی سیاسییە و کێ ڕێکی دەخات، بۆیە من پێموایە پارتی شەڕ لەسەر زۆرترین قازانج دەکات، بەڵام یەکێتی شەڕ لەسەر دەسمایە دەکات، کە ئەمە دوو ململانێی جیاوازە لەبەرئەوە دەکرێت یەکێتی زۆر پێداگربێت و پێدەچێت پارتیش نەرمییەک بنوێنێ، چونکە تەداخولات هەیە و بارودۆخی نێودەوڵەتی و ناوچەکەش لەوانییە زۆر ڕیسک بە وەزعی کوردستانەوە بکرێت