ڕوانگە - سەگڤان سندی، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند:  "لە گفتوگۆى لیژنەکەیان لەسەر ئەو هەموارە ئەوە زیاد کراوە کە پاسپۆرتى دیپلۆماسی بدرێتە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستانیش، کە پێشتر لە پڕۆژەیاساکەدا نەبووە."

ئاماژەی بەوەش دا: پێشتر تەنیا رێنوێنییەک هەبووە بۆ پێدانى ئەو جۆرە پاسپۆرتە و لەلایەن وەزارەتى دەرەوە دراوە، بە پەسندکردنی یاساکە وەکو خۆی، بۆ یەکەمجار پەرلەمانتارانى کوردستان ئەو جۆرە پاسپۆرتەیان پێدەدرێت.
 
ئاماژەی بەوەش دا: "پڕۆژەیاساکە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمى بۆ کراوە و بڕیارە بەم نزیکانە بخرێتە دەنگدانەوە."

وتیشی: پاسپۆرتى دیپلۆماسی بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆى هەڵگرانی پاسپۆرتەکەیە لە فڕۆکەخانەکان لە کاتی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات.