ڕوانگە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ژاپۆن دەکات لەو "رۆڵە ئەرێنییەی" لە سەقامگیری و پەرەپێدانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دەیگێڕێت.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 10-11-2024) پێشوازیی له ماتسومۆتۆ فۆتوشى، باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە؛ له ديدارەکەدا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ كار و هه‌وڵى باڵيۆزى ژاپۆن له‌پێناو بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ستايشى رۆڵى ئه‌رێنيى ژاپۆنى له پشتگيريكردنى سه‌قامگيرى و په‌ره‌پێدان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ ماتسومۆتۆ فۆتوشى خواست.
باڵيۆزى ژاپۆن، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ پشتگيريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه. ئەمە وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان کە رۆژی 20ـی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
لەبارەی پەیوەندییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ ژاپۆن لەم ساڵانەدا کە ماتسومۆتۆ خۆی لە عێراق باڵوێز بووە، پێشتر لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتبووی "جگە لە فرۆشی ئۆتۆمبێل، بۆ نموونە دەتوانم باسی هاتنی فووجی فیلم یان کۆماتسو بکەم. فووجی فیلم سەرنجی لەسەر کەرەستەی پزیشکییە بە توانایەکی دیجیتاڵی بەهێز، کۆماتسوش کە زۆر بەنێوبانگە لە دروستکردنی ئامێرەکانی بیناسازی، ئێستا ئەم کۆمپانیایانە وا دێن، ئەمە بۆ کەرتی تایبەت.'
لەبارەی کەرتی گشتیش رایگەیاندبوو "لەم کەرتەشدا کۆمپانیای JJC چەندین ساڵێکە لە بەسرە کار دەکات بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەکی گەورە، ئێستا 80٪ی کارەکان تەواوبوون و پاڵاوگەکە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 تەواو دەبێت."