ڕوانگە - کەشناسی هەرێم کەش و هەوای پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە سبەی دووشەممە  باران  بەشێوەی نمەباران و هەندێ کات ئەگەری لێزمەباران دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ  دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمێک زیادبوونی خێرایی با .

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە   ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤  ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ شەو دەگۆێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما  کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

کەشناسی هەرێم ئاشکراشی کردووە کە  سبەی دووشەممە بەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور شەپۆلێکی باران بارین سەرەتا لەسەر ئەم ناوچانە دەست پێ دەکات. پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم. باران بارین بەشێوەی نمەباران و هەندێ کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمێک زیادبوونی خێرایی با . 

ئاماژەی بۆئەوەشداوە پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوەبە ( ٢ - ٤ ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ٢٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی:  ١٩ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٢٢ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٩  پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٢١  پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٨ پلەی سیلیزی

سۆران:  ١٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان :   ٢٣ پلەی سیلیزی