ڕوانگە - لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وردەکاریی کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد..
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو:" لەکۆبوونەوەکەدا سەرەتا باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و دۆسیە هاوبەشەکان کراوە بە تایبەت هەناردەکردنەوەی نەوت هەروەها جەختکرایەوە لەگرنگیی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە کە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی بە زوویی بە گرنگ زانیوە و ئامادەیی حکومەتی عێراقی لەو ڕووەوە نیشانداوە، هەروەها لەبارەی پرسی سەرژمێری دانیشتوانیشەوە سودانی داوایکردووە ئەوپەڕی هەوڵ بۆ سەرکەوتنی سەرژمێریی بدرێت.