ڕوانگە - لەیادی 240 ساڵەی شاری سلێمانیدا دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بۆ ڕوانگە ڕایدەگەیەنێت:" لەم یادەدا مەزنەدا ئومێدەکەم بتوانین ڕابردوو بەئێستاوە ببەستینەوە و چاومان لە ئایندەبێت بۆئەوەی بتوانین ئەم زنجیرەیە بە ئامانج و ئەنجامی سەرکەوتنەکانی خۆی بگەیەنین و هەمیشە سلێمانی، ئەو شار و پایتەختە پڕشانازیەبێت کە ئێستا لەسەر ئاستی ڕووی جیهان لە دەیان سێکتەری جیاجیا ناوی سلێمانی تۆمارکراوە و ناسراوە.
دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بۆ ڕوانگە، ئاماژەی بەوەدا:" لە یادی 240 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا وەکو شارێکی نوێ کە درێژەپێدەری ئەو شارستانیەتە کۆنە بەردەوامەیە کە مێژووەکەی بۆ دەیان هەزارساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە، پرۆزبای لە هەموو خەڵکی ئەم شارە خۆشەویستە و پارێزگاکەمان و کوردستان و کورد لە هەرشوێنێک هەبێت و هەروەها سەرجەم مرۆڤایەتی دەکەم.
وتیشی:" ئەم شارە بەو تەمەنەی توانویەتی بەخشش و بەرهەم و دەستێکی بەرهرەمەندانەی لەئاست گەشەکردنی شار و شارستانیەت و گەشەپێدانی مرۆیی و خەباتی نیشتیمانی و بیری ئازادیخوازی و ژیانی مەدەنیەت و کایەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و زانستی و کۆی کایەکانی دیکەی کۆمەڵگادا هەبێت.
دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، ڕونیشیکردەوە:" ئومێدەکەم بەوگیانی یەکترقبوڵکردن و لێبوردنەوە و بەوگیانی بەرپرسیارێتیەوە کەسەنگەری یەکەمی خەباتی نیشتیمانی ئێمە و سەنگەری دووەمی هەموو ئەو خەڵکە ئازادی خواز و تێکۆشەرانەی لە هەرشوێنێکی دونیا و لە کوردستانی گەورەدا بووبن، بتوانین ئەم سەروەریانەی ئەم شار و پارێزگایە بپارزین و بەردەوامیانکەین و گەشەیان پێبدەین.
دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، باسی لەوەشکرد:" ئومێدەکەم بتوانین ڕابردوو بەئێستاوە ببەستینەوە و چاومان لە ئایندەبێت بۆئەوەی بتوانین ئەم زنجیرەیە بە ئامانج و ئەنجامی سەرکەوتنەکانی خۆی بگەیەنین و هەمیشە ئەو شار و پایتەختە پڕشانازیەبێت کە ئێستا لەسەر ئاستی ڕووی جیهان لە دەیان سێکتەری جیاجیا سلێمانی تۆمارکراوە و ناسراوە، بۆیە ئومێدەکەم بەهەمان گیان و بەهەمان هەڵوێست و بەهەمان ئامادەیی و بەهەمان هیمەت و هێز و ورە و دونیابینی و گیانی ڕەخنەگرتنەوە بەردەوام بێت.