ڕوانگە - یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان بە هەماهەنگیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی بە درووشمی: وشە وەک شایەتحاڵی جینۆساید یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی جینۆساید بۆ شیعر و چیرۆک ساز دەکات.
دکتۆر هەژار فەقێ سلێمان، ڕێکخەری فێستیڤاڵەکە بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" فیستیڤاڵەکە لە ڕێکەوتی 224/11/23- ڕۆژی شەممە کات: ٩:٣٠ سەرلەبەیانی، لە هۆڵی شەهید حەمە کەلاری/ بەرامبەر دادگای بەرایی ڕزگاری، لە ناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوە دەچێت.
وتیشی:" ڤێستیڤاڵەکە تایبەتە بە جینۆساید و تراژیدیا و ئازارە گەورەکانی کورد، وەک ئەنفال و کیمیاییباران و ئێزدییەکان و ...هتد. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی پسپۆر لە کۆی ئەو دەقانەی کە بۆ فێستیڤاڵەکە هاتبوون، پازدە دەقی هەڵبژارد کە بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکەن، لەوانە یازدە دەقی شیعر و چوار دەقی چیرۆک.لە دواییشدا سێ دەقی شیعر دەبنە براوەی یەکەم و سێ دەقی چیرۆک دەبنە براوەی یەکەمی چیرۆک.
دکتۆر هەژار فەقێ سلێمان، ڕونیشیکردەوە:"لە هەر چوار پارێزگاکەی کوردستانەوە دەق بۆ فێستیڤاڵەکە هاتووە، هەروەهاا باسی لەوەشکرد: ئەم جۆرە فێستیڤاڵە دەبوو هەر لە دوایی (1991) ەوە کاری بۆ بکرایە و دامەزراوەی گەورەی بۆ دابمەزرایە، ئێستا دەبوو چەندین زنجیرە کتێبی شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوەمان هەبووایە لەبارەی تراژیدیا و جینۆسایدەکانمانەوە.
دکتۆر هەژار فەقێ سلێمان، ئاشکرایشیکرد:"ئەدەب ئەتوانێ جینۆساید مۆمیا بکات و لە وردەکاریدا ئیش بکات، ئەدەب و ئازار زۆر لەیەکەوە نزیکن، کورد نەتەوەیەکە لەچاو ئازارە گەورەکانی دەقی ئەدەبیی گەورەی نییە و تئێستا لە دونیادا سێ بۆ چوار ئەدەبی جینۆساید بونی هەیە، لەوانە ئەدەبی هۆڵۆکۆست وئەرمەنەکان و ڕواندا و سریلانکا، بەداخەوە کەچی کورد بەم هەموو ئازار و نەهامەتیانەوە کەچی نەبووە بە خاوەن ئەدەبێکی جینۆساید.
دکتۆر هەژار فەقێ سلێمان، ئاماژەی بەوەشکرد:"
بەنیازین لە داهاتوودا ئەم فیستیڤاڵە فراوانتر بکەین و لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بگرێتەوە و بڕیاریشمانداوە دەقەکانی ئەمساڵ بکەینە پرۆژی کتێب.