ڕوانگە - یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان بە هەماهەنگیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی بە درووشمی: وشە وەک شایەتحاڵی جینۆساید یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی جینۆساید بۆ شیعر و چیرۆک ساز دەکات.

‎دکتۆر هەژار فەقێ سلێمان، ڕێکخەری فێستیڤاڵەکە بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" فیستیڤاڵەکە لە ڕێکەوتی 224/11/23- ڕۆژی شەممە کات: ٩:٣٠ سەرلەبەیانی، لە هۆڵی شەهید حەمە کەلاری/ بەرامبەر دادگای بەرایی ڕزگاری، لە  ناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوە دەچێت.

وتیشی:" ‎ڤێستیڤاڵەکە تایبەتە بە جینۆساید و تراژیدیا و ئازارە گەورەکانی کورد، وەک ئەنفال و کیمیاییباران و ئێزدییەکان و ...هتد. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ‎لیژنەیەکی پسپۆر لە کۆی ئەو دەقانەی کە بۆ فێستیڤاڵەکە هاتبوون، پازدە دەقی هەڵبژارد کە بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکەن، لەوانە ‎یازدە دەقی شیعر و چوار دەقی چیرۆک.‎لە دواییشدا سێ دەقی شیعر دەبنە براوەی یەکەم و سێ دەقی چیرۆک دەبنە براوەی یەکەمی چیرۆک.

‎دکتۆر هەژار فەقێ سلێمان، ڕونیشیکردەوە:"‎لە هەر چوار پارێزگاکەی کوردستانەوە دەق  بۆ فێستیڤاڵەکە هاتووە، هەروەهاا باسی لەوەشکرد: ‎ئەم جۆرە فێستیڤاڵە دەبوو هەر لە دوایی (1991) ەوە کاری بۆ بکرایە و دامەزراوەی گەورەی بۆ دابمەزرایە، ئێستا دەبوو چەندین زنجیرە کتێبی شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوەمان هەبووایە لەبارەی تراژیدیا و جینۆسایدەکانمانەوە.

‎دکتۆر هەژار فەقێ سلێمان، ئاشکرایشیکرد:"‎ئەدەب ئەتوانێ جینۆساید مۆمیا بکات و لە وردەکاریدا ئیش بکات، ئەدەب و ئازار زۆر لەیەکەوە نزیکن، کورد نەتەوەیەکە لەچاو ئازارە گەورەکانی دەقی ئەدەبیی گەورەی نییە و تئێستا لە دونیادا سێ بۆ چوار ئەدەبی جینۆساید بونی هەیە، لەوانە ئەدەبی هۆڵۆکۆست وئەرمەنەکان و ڕواندا و سریلانکا، بەداخەوە کەچی کورد بەم هەموو ئازار و نەهامەتیانەوە کەچی نەبووە بە خاوەن ئەدەبێکی جینۆساید.

‎دکتۆر هەژار فەقێ سلێمان، ئاماژەی بەوەشکرد:" 
‎بەنیازین لە داهاتوودا ئەم فیستیڤاڵە فراوانتر بکەین و لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بگرێتەوە و بڕیاریشمانداوە ‎دەقەکانی ئەمساڵ بکەینە پرۆژی کتێب.