ڕوانگە - لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان 2024 لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا دووپاتکردەوە.
هەر لەو ڕاگەیەنراوەدا، سەرۆکایەتی پەڕلەمانی عێراق، ئەوەشیخستۆتەڕوو:" کە سەرۆکایەتی پەرلەمان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات كە هانی هاوڵاتییان بدەن بۆ ئەوەی هاوکاری تیمە مەیدانییەکانی وەزارەتی پلاندانان بن، بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەکە، كە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکایەتی پەڕلەمانی عێراق، ئاشکرایشیکردووە:" دوای كۆتایهاتنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق، هەفتەی داهاتو پەرلەمان کۆ دەبێتەوە و دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە.