ڕوانگە -  لەمیانەی پێشوازیکردنی لە “ئاندرۆ بیزلی”کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان،  دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر، ڕایگەیاند:" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپەرۆشە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک ئەو کابینەیە رەنگدانەوەی خواستی خەڵک بێت و خزمەتگوزاری و دادپەروەری تێدا بچەسپێت.

هەر لەو دیدارەدا گفتووگۆکرا لەبارەی تێپەڕاندنی ئەو ئالنگاریانەی کە لەبەردەم پرۆسەی سیاسیدان لە هەرێمی کوردستان، لای خۆشیەوە “ئاندرۆ بیزلی” راو سەرەنجی خۆی خستەڕوو، کە سەقامگیری ناوچەکەو دۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان لەبەرچاوبگیرێت.

لە دیدارەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ دۆخی ناوچەکەو پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بۆ بەڕیز کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو و رایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپەرۆشە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک ئەو کابینەیە رەنگدانەوەی خواستی خەڵک بێت و خزمەتگوزاری و دادپەروەری تێدا بچەسپێت. 

رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە تەوەرێکی تری گفتۆگۆی نێوان هەردوولابوو، جەختیشکرایەوە کە دەبێت لایەنە سیاسییەکان لە ئاست متمانەی دەنگدەران بن و بەڵێنەکانی هەڵبژاردن بە هاووڵاتیان جێبەجێ بکەن.