ڕوانگە - لە بەیاننامەیەکدا، سەرۆکایەتی کۆمار بەتوندی ئیدانەی کردەوه تیرۆریستییەکەی دژبه لیوای هاوبەشی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگه دەکات، کە لە ئەنجامدا سێ ئەندامی لیواکە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو له ناوچەی دوزخورماتوو شەهیدبون.
هەر لەو بەیاننامەیەدا سەرۆکایەتی کۆمار ڕایدەگەیەنێت:"نپرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدە قارەمانەکان دەکەین و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادیان بکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین."
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەوەیشیخستۆتەڕوو:" پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ هەوڵەکانی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەکەماندا دوپاتدەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە روبەڕوبونەوەی شانەکانی گروپە تیرۆریستییەکان بە هەموو هێز و ئیرادەیەکەوە تا لەناوچوونی دوایین پاشماوەیان لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گەلەکەمان."