ڕوانگە - بە گوێرەی شارەزایەکی کەشناسی ئەگەری زۆری هەیە لە ٢٦ی تشرینی دووەمەوە شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ئاراس جەبار شەرەزای کەشناسی ڕایگەیاند" ھەفتەی داھاتوو لەنێوان ١٨ بۆ ٢٠ی مانگ ئەگەری ھاتنی بارانێکی کەم و پچر پچر ھەیە زۆربەی شوێنەکان ناگرێتەوە و زیاتر کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاویەکان ئەبێت بەتایبەت سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر" .

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات"ئەگەری ھەیە لە ٢٦ی کۆتای ئەم مانگەوە نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری باکور ناوچەکانمان بگرێتەوە کە شەپۆلی سەرما و بەفر و بارانی مامناوەند و باشی لەگەل دەبێت".