ڕوانگە - هەوڵەکانی نێوان عێراق و تورکیا، بۆ برەودان بە پرۆژەی ڕێگەی گەشە، بەردەوامیان هەیە و هەر لەو چوارچێوەیەشدا وابڕیارە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە دوشەممە، 18ی تشرینی دوەمی 2024، عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی تورکیا بەسەردانێکی فەرمی بگاتە عێراق.
هاتنەکەی بۆڵات، بۆئەوەیە دوایین ڕێکارەکانی پەیوەست بەدەستکردن بەپڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان تاووتوێدەکەن و بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقو وەزیری بازرگانی کۆدەبێتەوە.
ئەم سەردانەی عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی تورکیا، لەکاتێکدایە، حەوت،مانگ بەرلەئێستا، هەریەکە لە محەممەد شیاع سودانیو ڕەجەب تەیب ئەردۆغانو نوێنەرانی هەریەکە لەقەتەرو ئیمارات، ڕەشنوسی ڕێگەی گەشەپێدان بۆ بەستنەوەی کەنداو بەئەوروپاوە لەڕێگەی عێراقەوە واژۆکرد.