ڕوانگە - حکومەتی هەرێمی کوردستان هەشت ڕۆژ پشووی بۆ ئەو کەسانە ڕاگەیاند کە خەڵکی ناوچەی ماددەی 140ـن.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێکی بەپەلە هەشت ڕۆژی کردە پشوو بۆ ئەو کەسانەی خەڵکی سنووری مادەی 140ـن و داوایان لێدەکات بچنەوە ناوچەکانیان تا دوای سەرژمیری.
بەپیی نووسراوەکەی حکومەتی هەرێم، لە ڕۆژی 15ـی تشرینی دووەم تا ڕۆژ 23ـی تشرینی دووەم وەک پشوو بۆ هەژماردەکرێت بۆ ئەوکەسانەی خەڵکی سنووری مادەی 140ـن و داواشیان لێدەکات لەو ماوەیەدا بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە.
هەر بەپێی نوسراوەکە، پشووەکە سەرجەم فەرمانبەرانی ڕاژەی سارستانی و سەربازی و خوێندکار و قوتابییانە دەگرێتەوە کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.
هاوکات حکومەتی هەرێم داوا دەکات کۆمپانیا تایبەتەکان و کەرتی تایبەت مۆڵەت بدەنە ئەوکەسانە بۆئەوەی لەماوەی سەرژمێریدا لەوناوچانە ئامادەبن و تۆماربکرێن.
جێی ئاماژەیە بڕیارە 20 و 21 مانگ سەرژمێری گشتی لە عێراق بەڕێوەبچێت و لە سبەینێشەوە قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە دەستپێدەکات.