ئەمڕۆ دوشەممە، 2024/11/18 گروپە چەکدارەکانی عێراق بڵاویان کردەوە:"بەبەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیانکردوەتەسەر پێگەیەکی گرنگ لەئیلات" هاوکات سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاندوە "مووشەکێک لەئیلات کەوتوەتە خوارەوە کە لەڕۆژهەڵاتەوە ئاراستە کرابوو"، دەستەواژەی "لە ڕۆژهەڵاتەوە" لە لێدوانەکانی سوپای ئیسرائیلدا، ئاماژەیە بۆ عێراق
ڕۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیلیش، بڵاوی کردۆتەوە:" لە ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکان لەلایەن عێراقەوە، ئیسرائیل پلانی ڕونی ئامادەکردوە"، دهشڵێت:"پلانى سهرهتا هێرشكردنهسهر ژێرخانو دواتریش كوشتنى كهسایهتییهكانى ناو هێزه عێراقیهكان."
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە:"هەر جۆرە گرژییەک کە لەلایەن عێراقەوە بێت، ئیسرائیل پلانی داناوە هێرشبکاتەسەر ژێرخانو دامەزراوەکانی گروپەکانو دواتریش سەرنجدەخاتەسەر کوشتنی کەسایەتییەکانی ناو هێزه عێراقیهكانى نزیک لەئێران، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە ڕەنگە ئێران لایەنگرەکانی لەعێراق زیادبکات، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ پەلامارەکانی سوپای ئیسرائیل لەلوبنانو غەززە، هەروەها ئیسرائیل، ترسی ئەوەی هەیە ئێران پێشتر موشەکی بالیستی کورتمەودای هێنابێتە ناو عێراقەوە وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران."