ڕوانگە - ئەنجومەنی وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی تایبەتی دەرکرد، سەبارەت بە پرسى تاقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى خوێندکارانى خوێندنى باڵا.
بە پێی بڕیارەکەی ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا لەسەرئەوەی، خوێندکاران/ قوتابیانى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لەسەرجەم بەشەکانى کۆلێژەکان لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕێگەیان پێدەدرێت بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەرنامەو تێزى دکتۆرا ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن زانکۆکان بڕوانامەیان پێ نابەخشرێت تاکو مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى ڕێنماییەکانى پەیوەندیدار دەستەبەر دەکەن.