ڕوانگە - توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی : لیدوانه‌كه‌ی (گیدئۆن ساغ) وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل .
ڕوانگه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر كورد
چه‌نده ستراتیجیه چه‌نده تاكتیكیه ؟
به‌سه‌رپه‌رشتی:
بۆردی توێژینه‌وه‌ی دەزگای ستاندەر
مانگی 11ی 2024ز
بۆردی توێژینه‌وه‌ی ستانده‌ر:
ئه‌نجومه‌نێكی زانستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی سیاسیه، گرنگی ده‌دات به ره‌هه‌نده سیاسیه‌كانی دیارده و ئاریشه‌كان. ئامانجی به‌رچاوڕونی داڕێژه‌رانی پلان وبڕیاردهرانی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئاگابوون له هاوكێشه كاریگه‌ره‌كانی ناوخۆیی وهه‌رێمی وجیهانیه‌كان.
سه‌رۆكی بۆرد: پ.ی.د. كامه‌ران عزیز عبداللە
ئه‌ندامانی بۆرد:
د.محمد ره‌ئوف
پ. د. رعد رفعه محمد
پ. د. هیوا حمید
پ.ی. شاخەوان عبداللە صابر
د. محمد صباح
د. هێمن عزیز
ئةندازيار شوان (ثسثؤر لة زمانى عيبرى)
م. مسعود عبدالخالق
تویژینهوهیهكه له‌ژیر رۆشنایی ئه‌و لیدوانه‌ی وه‌زیره ئیسرائیلیه‌كه
پێرست
ده‌قی لیدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل
پرسیاره ستراتیجیه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه
به‌رپرسیاریه‌تی ده‌وله‌تانی ناوچه‌كه له‌مه‌ینه‌تی كورد وفەلەستیندا :
كوردستان له‌ستراتیجیه‌تی ئیسرائیل‌دا
به‌لگه‌نامه‌ی ئیسرائیلی له‌باره‌ی پەیوەندى لەگەل کورد ده‌قیق نین
كوردستان ئيسرائيلى دوەمە یان مهینهتیهكهی وێچووى فەلەستینە
ستراتیجیەتى ئیسرائیل سەبارەت بە پەیوەندى لەگەل کورد
پوخته‌ی وه‌لامی ئه‌و پرسیاره ستراتیجیه
پاشكۆ .
ده‌قی لیدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل
گیدئۆن ساغ سەرۆکی پارتی ( یەمین مەملەختی) پارتێکی ڕاستڕەوی زایۆنی – لیبرالی، لە ساڵی ٢٠٢٠ خۆی دایمەزراندوە، پارتەکە لە پارتی لیکۆدی دەسەڵاتدار جیابۆتەوە، لە کاتی وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل له(١١ـ١١-٢٠٢٤) بە ئامادەبونی گەورە بەرپرسان و وەزیرانی حکومەتی ناتانیاهۆ پێشکەشی کرد ..ره‌سمی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی له‌و لیدوانه دا: ((ئێمە پێویستە زیاتر لە ناوچەکەی تێ ڕابمێنین، هاوپەیمانی بەهێز بنیاد بنێین ،من ئەمەوێت جەخت لەسەر کەمە نەتەوەکان بکەمەوە لەو ناوچەیەی کە ئێمە تێیدا دەژین ..نەتەوەی کورد ؛ نەتەوەیەکی گەورە کە چل ملیۆن کەسن, یەکێک لە نەتەوە گەورەکانی جیهانن , لەوانەیە یەکێک بێ لە نەتەوە گەورەکان کە سەربەخۆی سیاسیان نیە , ئەوان هاوپەینێکی سروشتیی ئێمەن , ئەوان کەمە نەتەوەی چوار دەوڵەتی جیاوازن , لە دوان لەو دەوڵەتانە خاوەنی ئۆتۆنمیین , لە یەکێکیان لە سوریا دیفاکتۆ و لە عێراق یاسایی, ئەوان قوربانیی هێرش و سەرکەوتکردنن لە لایەن ئێران و لە لایەن تورکیا وە , ئێمە پێویستە دەستی یارمەتیان بۆ درێژ بکەین و پەیوەندیان لە گەڵدا پتەو بکەین , لەمەدا دەستکەوتی سیاسی و ئاساییشی بە دەست دەهێنین))
ئةوة ده‌قی عیبریهكهیهتی :
צריך לבחון היטב את האזור שמסביבינן ולכרות ולבנות בריתות חזקות ואני רוצה לשים דגש על מיעוטים במרחף שאנחנו בו חיים, העם הכורדי , העם הגדול כ-40 מליון נפש, אחד העמים הגדולים בעולם, אולי הגדול בעולם שאיין לו עצמאות מדינית, הוא בן ברית טבעי שלנו,והוא מיעוט לאומי בארבע מדינות שונות , בשתיים מהן הוא נהנה מאוטונומיה , בסוריה דה פאקטו בה עיראק דיורה בחוקה העיראקית , והוא קורבן לדיכוי ולתוקפנות , מצד איראן ומצד טורקיה, אנחנו צריכים להושיט לו יד , להעצים קשרים עמו , יש לכך הבטים גם מדיניים, ביטחוניים .
له دوای ئه‌و لیدوانه توركیا كه‌وته هه‌ندی جم‌وجۆل ، هەروه‌ها له رۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی (حزبی به‌عس) وابلاوكرایهوه كه ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دابه‌ش ده‌بیت بۆ 52 به‌ش ..دوا لیدوان كه به‌ناوی ( یهودی ) بلاوكرایه‌وه گوایه ساڵی دووه‌می ترامپ به‌رنامه‌ی ده‌وله‌تی كوردی تیدایه !!
پرسیاره ستراتیجیه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه
ئینجا دێێنه سه‌ر پرسیاره‌كانی كورد‌و ئیسرائیل وده‌پرسین : بۆچی لای زۆربه‌ی عه‌ره‌ب كوردستان به ئیسرائیلی دووه‌م وه‌سف ده‌كرێت و چه‌نده ئه‌وه ڕاسته ؟ كه‌واته راستی په‌یوه‌ندی كورد‌و ئیسرائیل چۆنه؟ له ڕابووردوو ئیسرائیل چه‌نده یارمه‌تیده‌ری كورد بووه ؟ له پرۆژه‌كانی ئیسرائیل چاره‌نوسی كوردی تێدایه؟ ..كه‌واته په‌یه‌وه‌ندی كورد ئیسرائیل ستراتیجی وجدیه یان تاكتیكی وموخابهراتیه ؟ ئه‌زمونی پیشووی ئه‌و په‌یوه‌ندیه چیمان پێده‌لێت؟ ده‌كریت هیوا له‌سه‌ر ئه‌و لیدوانه بنیات بنیین ؟ چه‌نده عەرەب و فارس و تورك به‌رپرسن له مه‌ینه‌تی كورد‌و وایان كردوه كورد سوپاسگوزاری ئیسرائیل و ئهمریكاو رۆژئاوا بیت ؟..ئه‌وه‌و كۆمه‌لێك پرسیاری تر له‌و كورته توێژینه‌وه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین .
به‌رپرسیاریه‌تی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له‌مه‌ینه‌تی كورد وفەلەستیندا :
وه‌ك ئاشكرایه كه پیلانیكی ئیستعماری ناوچه‌كه‌ی دابه‌ش كرد‌و هه‌ردوو مه‌ینه‌تی كورد وفەلەستینی لێ‌دروست بوو، به‌ڵام ئه‌و پیلانه به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌و دوایش ده‌وڵه‌تانی دروستكراوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رپرسیاریه‌تی تۆخ كردنی ئه‌و مهینهتیهیان كه‌وته ئه‌ستۆ ، به جۆرێكی تر: مه‌ینه‌تی كورد له‌سه‌ر ده‌ستی ئیستعمار بووه، به‌ڵام به‌رده‌وامی ئه‌و مه‌ینه‌تیه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وولاتانی ناوچه‌كه ، وولاتانی زاده‌ی سایكس بیكۆش به‌شدارن به‌تایبه‌تی وولاتانی داگیركه‌ری كوردستان .
با له سه‌ربرده‌ی دۆڕاندنی فەلەستین له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب خۆیه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، یان به سه‌ردێرێكی تر ده‌توانین بڵێین ڕه‌هه‌ندی عەرەبی له‌دروست بوونی ئیسرائیل، زۆر به‌كورتی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و دۆڕاندنه ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م- دیارده‌ی وولات فرۆشتن : وه‌ك باس كرا ئه‌و داواكاریه‌ی فلستین له‌لایه‌ن یه‌هودیه‌كان كۆنه، به‌لام له‌سه‌رده‌می نوێ و ئه‌وه‌لیاتی ده‌وله‌تی ئیسرائیل وڕیشەكەی لە دەسەلاتداری گەندەل و وولاتفرۆشی عەرەب خۆی دێت ، بنەمالەی خدیوی میسر بەهۆی كەلەكە بوونی قەرز كەنالی سویسی فرۆشتە بریتانیا بە 22ملیۆن فرانك ، بەریتانیا هەندێ پارەی لە بنەمالە رۆتچیلدی یه‌هودی قەرز كرد بۆ ئەو پڕۆژەیە، ئیتر بەریتانیا خۆی بە قەرزداری یەهودییەكان زانی و ئەو چاکەیەى دانه‌وه له 1917 وەزیری دەرەوە(ئەرسەر بەلفۆر)ئەو بەلێنەی پێدان ونامه‌كه‌ی بۆ بنه‌ماله‌ی رۆتچیلد ناردوه (به‌ناوی به‌ڵێنی به‌لفور) ، لەو سەردەمی هەندێ سەركردەی دەروون نزم (بەناوی سەربەخۆیی ونیشتمان پەروەری )وولاتی خۆیان دەفرۆشت ، ئەمریكا (فیلیپین)ی لە بنەمالەی پاشای ئیسپانیا‌و بە 20 ملیۆن دۆلار كڕی ، ئەلاسكای لە بنەمالەی قەیسەر روسی كڕی بە 7ملیۆن دۆلار، ولایەتی فلۆریداشی كڕیەوە بە 5 ملیۆن دۆلار، بنەمالەكانی كه‌نداوی عربی و ئیتحادی تەرەقی فەلەستینیان فرۆشت بە بڕی400000لیرە، ڕووباری دجلەش بە 000 250لیرە فرۆشرا بەریتانیا ، ئەزمونیكی تر‌ى فرۆشتنی وەتەن (كەمیك لەكوردستانی ئیستا نزیكە) بۆتانى نەقل دەکەین : سالی 1893 لەدورگەی هاوای ڕاپەڕین كرا، دوای وەزیرێكیان لێپەیدا بوو زۆر شارەزا بوو لە فرۆشتنی سامانی سروشتی ،هەرجارەو بەشێكی دەفرۆشت بۆ مەسروفاتیان، ووتیان بادەولەت راگەیەنین هەمو قەرزەكان دەدەینەوە ، دوای 25 ساڵ حوكمی گەندەلی ومیراتی وبنەمالەیی وولاتیان پێ بەڕێوە نەچوو تەواوى وولاتەکەیان فرۆشتە ئەمریكا بە 60 ملیۆن .
دووه‌م –دیارده‌ی په‌یوه‌ه‌ندی نهێنی به‌رپرسانی عه‌ره‌ب به ئیستعمارو زایۆنیه‌وه: له دوای بەلفۆر و سایكس پیكۆو سیڤه‌ر هەروولاتەكی عەرەبی دروست دەبوو لەلایەن بەریتانیاوە دەبوایە پاڵپشتێك (تەزكیە)لەلای ڕێكخراوی زایۆنی بهێنێت، لەسەر ئەو بنچینەیە(شكری غنام)سەرۆكی وەفدی سوری لە1919لەبەرامبەر كۆمیتەی ئاشتی ڕێككەوت لەگەڵ نوێنەری ئاژانسی زایۆن بۆ ئەوەی یەهودییەكان بتوانن بێ ڕێگری بۆفەلەستین كۆچ بكەن تادەبنە زۆرایەتی حوكمیشی دەگرنەدهست، لهدۆسیهكانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فەرەنسا به‌لگه‌نامه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه به ژ:3547 ى رۆژى 15/ 6/ 1936تیایدا كۆمه‌لێك سه‌ركرده‌ى عەرەبى ئه‌و وولاته داوا له فەرەنسا ده‌كه‌ن هه‌ر له‌سوریا بمێنێته‌وه ، له‌و ناوانه‌ى تیای بوه ( سلیمان الأسد –باپیره‌ی حافزئهسه- ومحمد سلیمان الأحمد ومحمود أغا جدید وعزیز أغا هواش وسلیمان المرشد ومحمد بك جنید ..) ، بەهەمان ئاڕستە مەلیك فەیسەل لە 3/5/1919 ڕێكەوتنێكی لەگەل (حایم وایزمان) مۆر كرد .خۆی ببیتە مەلیكی عیراق لەبەرامبەر دروست بوونی ئیسرائیل ،پیك هاتبو له 9ماده دانى نا به واقعى سایكس –بیكو و به‌لێنى به‌لفۆر وایزمانیش مۆرهكهى له‌جیاتى فەلەستین كردوو پیشوو تریش شیخەكانی كەنداو بەوكارە هەلسابوون له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی مۆر كرا‌و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست .
لە پاداشی ئه‌و هه‌مو چاكه‌یه‌ی عه‌ره‌ب بۆ ئینگلیز‌و یه‌هودی زۆربه‌یان به ئاشكرا‌و به نهێنی خه‌لات كران ، لەو پاداشتەدا مەلەكی بەریتانی بە (وسام النصر) و (صلیب الحرب مع النحل) بنەمالەى مەلیک فەیسەلى کوڕى شەریفی مەکەیان خەڵات كرد ،زۆربه‌ى ئه‌و شیخانه له‌ژێر سایه‌ى عوسمانى بوون، به‌ڵام له ژێره‌وه موچه‌یان له به‌ریتانیا هه‌بو،وه‌ك چۆن به‌رپرسانی كورد دۆسیه‌یان ئاشكرابوو له‌دوای كه‌وتنی حكومه‌تی عیراق ئاواش له‌دوای كه‌وتنی عوسمانی دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندیان ئاشكرا بوو ، یه‌كه‌م جار گۆڤارێكى به هێزى ئه‌و سه‌رده‌م به‌ناوى (شۆون خارجیه) كه له‌نده‌ن ده‌رده‌چو له‌مانگى 1/1927ز له ژێر ناونیشانى (امراء العرب وداوتنغ بسكریت) لیستێكى له ناوى ئهمیروشێخ وكه‌سایه‌تى عه‌ره‌بى تێدا بڵاوكرایه‌وه له‌گه‌ڵ مووچه‌كانیان به نهێنى: (1 ـ ابن السعود 100.000 جنیه، 2 ـ ملك حسین ـ شریف مكه ـ 100.000 جنیه، 3 ـ فهد الهذال 140.000 ربیه، السید الأدریسی12.000 لیره..) به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته ستراتیژیه‌ى بۆ به‌ریتانیا ده‌یكه‌ن ، لهولیسته چه‌ند ناوێكی كوردی تێدابوو که‌ناوی زانایه‌كی ئایینی تیدانهبوو .
سێیه‌م– دیارده‌ی ده‌وله‌ت بۆ عه‌ره‌ب بۆ پاسه‌وانی ئیسرائیل : هەر لەو پاداشە میرو شا عەرەبەكان خەلات كران بەدەوڵەت دروست كردن بۆیان، پادشا‌و سەركردە عەرەبەكان ڕازی بوون كە دەولەتيان بۆ دروست بكرێت بەیەك پاكێج وبهیەك فەرمان لەگەل دروست كردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل –سەرنج بدە : سوریا و میزۆپۆتامیا (عێراق) بەپێی مادەكانی 94 هەتا 97 ى سیڤەر بڕیاڕی دروست بوونیان دەرچوو، ئیسرائیليش بەپێی ماددەی (95) ى هەمان كۆنگرە ، حیجاز بەپێی ماددەكانی (98-99). بەو شێوەیە میسر لەمادەی (101). سودان لە مادەی (113). مەغریب و تونس لە ماددەی (118). لیبیا بە ماددەی (121)..، ئه‌و وولاتانەى دروست دەبوون دەبوایە پاسەوانى سایکس بیکۆ بە ئاشکرا بکەن و بەنهێنیش ئیسرائیل بپارێزرێ، ڕاشكاوانه تر دروست كردنى ئورده‌ن بوو به‌رامبه‌ر پشتیوانى له ئیسرائیلى داهاتوو ، لهكتبى(حول خط الاستراتیجى ص86) ئهوباسانه دووپات ده‌كاته‌و ده‌لێ ئه‌و رژیمانه ئه‌ركیان رزگاركردنى فەلەستین نه‌بووه، به‌ڵكو شۆرشگیرانى فەلەستینى چه‌ك بكه‌ن ،هه‌ر له‌و كتێبه(ص106)ده‌ڵێ: له‌سالى 1936 رژیمه عەرەبیه‌كان له جیاتى بەریتانیا شۆرشی فەلەستینیان ئابلوقهداو كوژاندیانه‌وه ،هه‌ر ئهورژیمانهش بریارى دابه‌شی فەلەستین وجیگیركردنى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلیان خۆش كرد،ده‌شلێ ڕژیمى ئورده‌نى له‌هه‌موان خراتر بوو ،هه‌ر دروست بوونى ئورده‌ن به‌مه‌رجى پاسه‌وانى له ئیسرائیل بووه، بۆیه بەریتانیا به‌شێكى له فەلەستین (زیفهى غربى) به ئورده‌ن دا‌و وه‌ریگرت (ص107 وص112)،هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ش ئه‌و زانیاریانه زیاتر بینرا له‌دوا هێرش ئیسرائیلیش بۆ سه‌ر غزه له (2009) وڵاتانى ئوردن و میسر‌و سعودیه و ده‌سه‌ڵاتى فەلەستین لایه‌نگیرى ئیسرائیلیان كرد، تائه‌و ساته‌ش ئابلوقه خراوه‌ته سه‌ر فەلەستین و غه‌زه له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب خۆى.. سه‌ربرده‌ى زۆرهه‌یه له كوردستان له دواى دروست بوونى ئیسرائیل خه‌ڵكى وه‌ك جیهاد بۆ شه‌ڕى فەلەستین چووینه له‌لایه‌ن رژیمه عربیهكان گیراون .
له ئیستادا ئیستعماریان ناتو پاسه‌وانی سنوره‌كانی سایكس بیكۆ نین، به‌لكو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پیی دروست بوون ئه‌وانه پاسه‌وانی سایكس بیكۆن كه به ئۆتۆماتیكی ده‌بنه پاسه‌وانی سنور‌و كیانی ئیسرائیل .
چواره‌م –دیارده‌ی قه‌بوول كردنی ئیسرائیل له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه : عەرەب به‌رگرى زۆر لاواز بوو گه‌لێ جاریش سازش ویارمهتىدەر بووه ، سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م تهیاریكى فراوانى عروبى پیی وابوو ئهسلى عه‌ره‌ب و یه‌هودى لیك نزیكن، بۆیه پیویست به هاریكاریه به جیا له‌گه‌ل میله‌تانى تر، هه‌روه‌ك له پیشهكى ریكهوتنامهكهى (ملك فیصل – وایزمان) هاتووه، له‌و كاتیه‌وه ناوە ناوە پرۆژەى پیکەوە ژیان بەیەکلایەنى لەلاى عەرەب هاتووە ، له‌سالى 1942 كۆمه‌له‌یه‌كى هاوبه‌شی عەرەبى ویههودى به‌ناوى (جمعیه اخود) دروست بوو بۆ لیكنزیك كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو لا، پیی وابوو چاره ئه‌وه‌یه دهولهتیكى هاوبه‌شى یه‌هودى وعربى دروست بیت ،پیشوو تریش وه‌ها كۆمه‌له‌یه‌كى تر به‌ناوى (جمعیه بریت شلوم) دروست ببوو ،نزیك له‌و ڕایه كۆمه‌لێك بڕیاڕو پرۆژه ده‌رچوو، بڕیاڕى 242نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، پرۆژه‌ى دالاس،پرۆژه‌ى جۆنسۆن،پرۆژه‌ى شا عبدالله 1938فەلەستین بخرێته سه‌ر ئورده‌ن وئۆتۆنۆمیش به یه‌هودى بدرێت،له سالى 1948پرۆژه‌یه‌كى ترسناكى دابه‌شى فەلەستین كرا:نابلس وقودس بخرێته سه‌ر ئورده‌ن،جلیل بۆ لبنان،غه‌زه وبئر السبعه بۆ میسر،باقیه‌كه‌ى تر بۆ ده‌وله‌تى یه‌هودى ،دوو سه‌ربازگه‌ش بۆ بەریتانیا بمێنێته‌وه،...دواى ئه‌وه‌ى ئیسرائیل به هێز بوو سیسته‌مى پرۆژه‌كان گۆڕان ، ئه‌و جۆره گهلالانه به‌رده‌وام بوو، به‌و دواییه پرۆژه‌یه‌كى تر (وولاتێكى هاوبه‌ش به‌ناوى ئیسرا ستین) كه له كتیبى سپى(كتاب الابیض) معمر قزافى بلاوكرایه‌وه ، پیشوو تریش هه‌مان ناو‌و چاره له‌لایه‌ن فەلەستینیهكان (ئه‌نتۆنى یاقوب وابراهیم ئه‌عما )له‌سالى 1937 پیشنیاریان كردبوو دهولهتیكى ئیسرائیلى وفەلەستینى هاوبه‌ش به ناوى (ئیسراستین)دروست بكرێت ، تا ئه‌و ساته‌ش عەرەب هه‌یه ئه‌ندام له كنیسهى ئیسرائیل ، ئه‌و هێزه عەرەبیانه به‌شدارى ژیانى سیاسی ئیسرائیلن بریتین له:( الجبهه الدیمقراطیه للسلام والمساواه)،( القائمه العربیه الموحده )،( الحركه الإسلامیه الجناح الجنوبی-رائدصلاح)، (الحزب العربی للتغییر )( التجمع الوطنی الدیمقراگی) .. ئه‌و حزب ولایه‌نانه‌ى عربى سه‌روو به‌شداریان لهههلبژاردنى ئیسرائیل كردوه بۆ به‌ئه‌ندام بوون له كنیسه ،هه‌ندێ له ئه‌ندامانیان لهكنیسه: عزمى به‌شاره ،هه‌ریه‌كه له (عبدالملك الدهاشه –ایوب القرا- محمدبركه)گه‌یشتنه ئاستى جیگرى سه‌رۆكى كنیسه ،هه‌ندێكیان له‌سه‌ر لیستى حزبى ئیسرائیلى یه‌هودى چووینه یه‌كه‌میان رۆستم بستونى بوو ،ئینجا حمدعمار له‌سه‌ر لیستى (اسرائیل بیتنا)چوه ،امیل حبی لهسهرلیستى(راكاح-حزبى شیوعى) ،امل نصرالدین (لیۆكیۆد) ،الیاس نخله(اخوه الیهودیه العربیه) ،چه‌ندینیشیان گه‌یشتنه پله‌ى وه‌زیر (غالب مجادله-صالح طریف-عبدالعزیز الزعبى)،ئافره‌تى عەرەبیش ئه‌ندامى كنیسه (حنین زعبى-حسنیه جباره) ، له‌وه‌ش خراتر زیاتر له 3000 عه‌ره‌ب له ڕێزی سوپای ئیسرائیلین .
زۆر زانیاری وخالی تر هه‌یه ئاشكرای ده‌كا كه عه‌ره‌ب خۆی یارمه‌تیده‌ری دروست بوونی ئیسرائیل بووینه ، خۆیان فەلەستینیان دۆڕاندوه ، له‌دوای ئه‌و دۆڕاندنه ئینجا بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان هاتوونه‌ته مه‌یدان ، حه‌ماس و جیهادو حزب الله له دوای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست له‌گه‌رمه‌ی سه‌وداو دۆڕاندن هاتوونه مه‌یدان .
پینجه‌م– ڕۆلی كورد‌و ڕۆلی عه‌ره‌ب له به‌رگری ئیستعمار : له‌وكاته‌ی سلاح ا‌لدین خۆی ئاماده ده‌كرد قودس رزگار بكا له‌و ده‌می هه‌ر ڕۆژه‌ی ئه‌میرێك له ئیماره‌ته عەرەبیه‌كان له ژێره‌وه په‌یوه‌ندی به خاچپه‌رستان ئاشكرا ده‌بوو ،هه‌روەها شیخ سعیدی پیران شۆرش دەكا بۆ بەرگری ئا لەودەمەی بەشێك لەبرایانی عەرەب خیانەت لە خەلافەت دەكا و كیانە عەرەبیەكان لەگەل بەریتانیا لە ژیرەوە ڕیكدەكەون : لەگەل(قواسمەكان) لە 6/فبرایر/1806، لە11 /ینایر/1820 لەگەل شیخەكانی(رأس الخیمە، ابوزةبی، بحرین، عجمان، ام القیوین،..)، دوای هاوپەیمانیكی تر لەگەڵ ئەبوزەبی لە1892، لەگەل سعودیەش ریكەوتنی قەتیف، (ده‌قى ڕێكه‌وتنه‌كان له‌كتێبى ایران والخلیج العربى ص42-) زۆربه‌شیان به‌په‌نجه مۆریان كرد خوێنده‌واریان نه‌بوو. ، پیشوو تریش له‌سالى 1737ز به سه‌رپه‌رشتى به‌ریتانى ڕێكهوتنامهیهكى نێوان (حمدى كورى ئال سعود و ئیمام محمد بن عبدالوهاب) مۆر كرابوو، له میسريش ڕێكهوتنى وا له 19 ینایر و 10 یولیو/1899گرێدرابوو، له سالى 1915ش ڕێكهوتنى شریف له‌گه‌ڵ ماكماهۆنى به‌ریتانى مۆركرا، بووه هۆى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ریتانیا به‌سه‌ر خیلافه‌تى عوسمانى،..دوای بە یاوەری (لۆرانس) هیرشیان كردە سەر خەلافەتی عوسمانی.. لەو كاتەش شیخ محمود لە خوارووی عیراق خەریكی بەرگری بوو لە خەلافەت به‌هاوپه‌یمانی مه‌رجعی شیعه‌كان (ئایه‌تولا شیرازی) ، .. با خوێنه‌ری ئیستای كورد‌و عه‌ره‌ب و خه‌لكی تریش ئاگاداربن چه‌نده هەڵەکی گەورەیە به‌كورد ده‌لێن ئیسرائیلی دووه‌م .
كوردستان له‌ستراتیجیه‌تی ئیسرائیل‌دا
هەرچەندە یەهودیەکان لە کوردستان هەبووینە،بە ئاسایی ژیاون لەچاو وولاتانى تر کۆمەلگەى کوردی تاڕادەیەک باشتر بووینە لەگەلیان ،توانیویانە مولک ومالیان هەبیت لە دەرەوەى شارەکانیش ،كاهینێكى گه‌ڕیده هاتبوه كوردستان سه‌رسام بوو بهوتهباییهى نێوان كوردستانیه‌كان له ئاینه جیاجیاكان كتێبێكى نوسیبوو به‌ناوى(مهد البشریه)، زۆر باسی پێكه‌وه ژیانێكی باشي كردبوو .
په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌رێنی له‌دوای داستانه‌كانی سلاح ا‌لدین هه‌بووه له‌نێوان كورد‌و یه‌هود، ئیتر له‌سه‌رده‌می جه‌نگی یەکەمی جیهانی(1914-1918) ئه‌و په‌یوه‌ندیه دووباره ده‌بێته‌وه ،له شۆڕشی ئه‌یلول زیاتر به‌رجه‌سته بووه و ئاستی دیپلۆماسی و هه‌واڵگری وه‌رگرتوه ، ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه زیاتر مانای (په‌یوه‌ندی ئیسرائیل و كورد ) ی به‌خشیه كه له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین .
چەندین نوسین ونامیلكەو توێژینەوە كراوە لەبارەی پەیوەندی كورد‌و ئیسرائیل،زۆربەیان لەلایەن ناحەزان نوسرایتەوە ،ئینجا كوردیش لە زمانی عەرەبی (یان لەزمانێكی تر)وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی كوردی ،ده‌زگای ستانده‌ر بۆ یه‌كه‌م جار ڕاستەوخۆ زانیاریەكانی لە ئەرشیف وبەلگەنامەكانی ئیسرائیل وەرگرتوە بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه ، لەزمانی عیبری بۆ زمانی كوردی ڕاسته‌وخۆ، بوویتە توێژینەوەیەى ژ:٤٠ى ستاندەر به‌ناونیشانی ( په‌یوه‌ندی نێوان کورد و ئیسرائیل لهبەلگەنامە و ئه‌رشیفی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل )، ئەوانەی بە عەرەبی نوسراوە زۆربەی وای پێشان داوە كە بزوتنەوەی كورد بەفیتی ئیسرائیل دروست بوەو دژی عەرەب وپرسی فەلەستین ،جاریش وایە هەندێ ڕەوشەنبیری كوردیش پێی كاریگەر بووە ، ئاگای لەوەی نەبووە كە عه‌ره‌ب وتورك(به‌تایبه‌تی ئیتیحادیه‌كانی تورك) زیاتر خاوه‌نی ئه‌و پهیهوهندیهن ، ئەوەی خۆشحالیە لەمێژوودا یەك سەركردەی كورد نەبووە بیریشی لەوولاتفرۆشی یان بەشێك بفرۆشی وله‌ژێره‌وه په‌یوه‌ندیدار بووبێت به پرۆژه‌كانی ئیستعمار ، لەو هەمو مەلەفدارەى عەرەب لە وەزارەتى هەوالگرى بەریتانى تەنانەت ناوى یەک شیخ و کەسایەتى کوردى تێدا نەبووە ، بەپیچەوانەوە یەكێ لەهۆیەكانی راپەرینی شیخ عبدالسلام لە كوردستان لەدژی ئتحادیەكانی تورك ئەو خاك فروشتنە بوو، هەر لەو توێژینەوەى ستاندەر ئەوەش دەرخراوە کە مەرج نیە هەمو ئەو بەلگەنامانەى ئیسرائیلیش لەبارەى کورد ڕاست ودروست بێت وه‌ك له‌و بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه زیاتر ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌لگه‌نامه‌ی ئیسرائیلی له‌باره‌ی پەیوەندى لەگەل کورد ده‌قیق نین : زۆر جار خوێنەرو توێژەرى کورد زۆر پشت بەبەلگەنامە دەبەستێت وەک دروست ترین سەرچاوە ، کەچى هەندێ لەو بەلگەنامانە زۆر دروست نین ،بەتایبەتى ئەوبەلگەنامانەى ئیسرائیل لەبارەى پەیوەندى خۆیان وکورد ئەوەندە دروست نین ، بەداخەوە نوسەرانى عەرەب زۆر ئیعتمادیان کردۆتە سەر ئەو بەلگەنامانە، به‌هۆی ئه‌و به‌لگه‌نامانه حوكمیان له‌سه‌ر كورد داوه ، بۆنمونە ئەوزانیاریانەى خوارەوە لەبەلگەنامەى ئیسرائیلی هەیەو ڕاستیش نیە ،لەوانە:
1- ئەو بەلگەنامانە بریتین لە ئیفادەی ئیسرائیلیەكان خۆیان ، هەولیان داوە سەروەریەكی زۆر بۆ خۆیان پەیدا بكەن لەسەر حیسابی كورد ، وەك نوسیویانە ئەوان سەرپەرشتی وسەركردەی شەڕەكانی بەرگری كوردستانیان كردبێ ،بەتایبەتی داستانی هندرێن ..، مەرج نیە ڕاست بێت چونكە لەو شەڕەدا حزبی شیوعیش بەشدار بوە ،ئەگەر وابوایە ئەوان قەبولیان نەدەكرد ..بەلام زانیاری نوێى تێدایە دەشێ ڕاست بێت، ئێمە ناتوانین لەجیاتی (پ د ك) وەلام بدەینەوە ئەوان تا ئیستا وەلامیان نیە .
2- لەو بەلگەنامانە هاتوە ودەلێن ئێمە پلەی جەنەڕالمان بە بارزانی بەخشی ، كاتی خۆشی دەنگۆیەكی واهەبوو گوایە لە سۆڤیەت وەریگرتوە ..، ئەودوو زانیاریانە ڕاست نین ، ڕاستیەكەی ئەوەیە: پلەی جەنەڕاڵی لەلایەن قازی محمد پێدرا،بارزانی خۆی سەربردەكەی گیڕایتەوە بۆ رۆژنامەنوسیكی ئەمریكی به‌ناوی (ئادم شمیت) و دەڵێ كاتێ كەسەركەوتنی گەورەمان بەدەستهێنا لەشكاندنی ئەوئابلوقەی ئێران سەپاندبوو بەسەركۆماری مهاباد لەسێ لاوە، ئەوكاتی جەنەرالیەكەم پێدرا بەمن و دوو فەرماندەی تر ،سەرەڕای ئەوەش بریماكۆف (كۆنەوەزیری دەرەوەوسەرۆك وەزیرانی سۆڤیەتی) لە كتیبەكەی (شرق اڵاوسط المعلوم والمخفی)دەلێ ئەوزانیاریەی لەبارەی وەرگرتنی پلەی جەنەرالی لەسۆڤیەت هیچ بنچینەیەكی نیە ،دەلێ خۆم لەبارزانیم پرسی ئەو پڕوپاگندەیەی جنرالی چیە دژی تۆدەكرێ؟ بارزانی لەوەڵاما ووتی من جلێكی عسكری بەپلەی جنرالیم لەفرۆشگایەكی سەربازی مۆسكۆ كڕی وێنەیەكم پێگرت، ئەو وێنەیە كەوتە دەست بەریتانیەكان وئەو پروپاگەندەی لێكەوتەوە...ئەگینا پلەى جەنەرالیم لە مهاباد وەرگرتوە .
ئەوە زانیاری لای ئێمەیە ،دەشێت لەلای خۆیانەوە ئیسرائیلیش پلەیەكی وای بە مەلا مستەفا دابێت ئێمەی كورد ئاگادار نەبووینەو تا ئیستا لەهیچ سەرچاوەیەكی كوردی ئەوە باسنەكراوەو یەكەم جارە بۆیە دیسان پێویستی بە وەلامی ( پ د ك)هەیە ئاخۆ راستە یان نا ؟
3- ئەگەر پەیوەندی ئیسرائیل وكورد واموكوم بوایە ئەوكارەساتەی سالی 1975 بەسەر شۆرشی كورد نەدەهات ، ئینجا سەرۆكی شۆڕشی ئەیلول لە شەڕە بەناوبانگەكەی ئیسرائیل وعەرەبی 1967 هەستا بەوەستاندنی شەڕی یەكلایەنی بۆ ئەوەی عێراق بتوانێ دەوری خۆی ببینێت لەو شەڕە ، ئەوە لەو كاتە بوو سەركردەی عەرەب لەژیرەوە سیخوری بۆ ئیسرائیل كردوە، مه‌لیكی عەرەبی واش هەبوە بەكۆپتەر چوویتە ئیسرائیل نەخشەی شەڕەكەی بۆ بردوون (بەلگەنامە هیە ) .
4- بەگشتی لەو پەیوەندیانەی كورد‌و دەرەوە هەست دەكرێت بارزانی خۆی زیاتر شارەزای باشتر هەبوە(نسبیەن) و ووریا تر بوە لەخۆ ساغكردنەوە بەلای ڕۆژهەلات وڕۆژئاوا یان عەرەب وئیسرائیل ..، كەچی كوڕەكانی بەتایبەتی كاك مسعود بارزانی هاوشێوەی باوکی شارەزاییەی نەبووە تا ئەوساتەش، بۆیە نەیانتوانیوە سود لەو پەیوەندیانە وەرگرن وكێشەی كورد بگاتە ئاستێكی دەولی ، کەواتە دەشێت دوو جۆرە پەیوەندى ئیسرائیل و سەرکردەکانى شۆڕشی ئەیلول لە دوو ئاست بووە، ئەوەى لەگەل خودى مەلا مستەفا بووە جیا بووە لەگەل ئەوەى لەگەل (پ د ک)و دەزگاى پاراستن هەبووە ,خودى مەلا مستەفا پەیوەندیەکانیان نۆرمال بوەو ویستویەتى لەقازانجى کورد بێت، هەمو گەلالەیەکى قەبول نەبووە ،کەچى ئاستى دووەم (واتە پەیوەندى ئیسرائیل لەگەل غەیرى مەلا مستەفا ) هاریکاریەکانیان لەگەل ئیسرائیل ئەوەندە سنورى نەبووە .
بۆ زیاتر لەو بەراوردەو سروشتى پەیوەندى بارزانى لەگەل ئیسرائیل کەمێک دەگەڕێینەوە لاى بەلگەنامەکانى ئەمریکاو بەریتانیا نەک بەلگەنامەى ئیسرائیلی :
مه‌لا مسته‌فا له‌ڕێى كه‌نالى جیا جیا له‌گه‌ل خه‌لكى یه‌هودى ده‌سه‌ڵاتدارى ڕۆژئاوا یان هه‌تا ئیسرائیلیش دانیشتبێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌بووبێت بۆ كاتى ته‌نگانه بوه، چ كاته‌ك بۆ ئیسرائیل له جه‌نگى سالى 1967 تهنگاوترنهبووه ، لهبهلگهنامهى ئه‌مریكى-تیلیگرام:183 ڕۆژى19/8/1966 له‌به‌غدا بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌ڵێت وهفدێكى ئیسرائیلى سه‌ردانى بارزانى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى شه‌ڕ هه‌لگیرسان پێش مه‌رگه‌كان بتوانن چالاكى دژ به عیراق بكه‌ن تا نه‌توانن به‌شدارى شه‌ڕى ئیسرائیل بكه‌ن ، كه‌چى ئه‌وه‌ى بینیمان ئه‌وه‌بوو مه‌لا مسته‌فا له‌گه‌رمه‌ى شه‌ڕى ئیسرائیل وعه‌ره‌ب یهكلایهنى شه‌ڕى ڕاگرت وداواى له سوپاى عێراقى كرد بچێت ئه‌ركى ئیسلامى خۆى ببینى وبچێته یارمه‌تى عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه له‌و كاته‌ى كه عه‌ره‌ب ده‌ڵێن بارزانى سه‌ر به ئیسرائیله وه‌ك بوختان له‌لاى رۆژئاواش بوختانى شیوعیایهتى ونزیك له سۆڤیه‌ت ده‌درا پاڵى، له بهلگهنامهیهكى بریتانى ژ:10114/229/63 له بالوێزخانه‌ى به‌ریتانیاوه بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له سالى 1963باس له‌وه ده‌كا كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا(مسته‌ر دالاس) پێى وایه بارزانى دالدهدهرى شیوعیه‌و نزیكه له سۆڤیه‌ت ، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ى ڕۆژئاواى بارزانیان به (مه‌لاى سوور-Red mulla) ناوزەدکراوە -بۆ ئەو زانیاریەى دوایی بڕوانە: (كورد‌و كوردستان له بهلگهنامهى به‌ریتانى ل373-374 ) .
ئه‌و كورته زانیاریانه وه‌ك نمونه باسكرا ئه‌گینا زیاتر هه‌یه ده‌یسه‌لمێنی به‌لگه‌نامه‌ی ئیسرائیلی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ئیسرائیل وكورد ده‌قیق نین ، له ناو هه‌ناوی ئه‌و زانیاریه هه‌لانه دوولا لێی بهههلهداچووینه ،لای یه‌كه‌م هه‌ندێ ناشیۆنالیزمی كوردیه‌و سۆزی بۆ ئیسرائیل دروست بووه ،لای دوه‌میش ناشیۆنالیزمی عه‌ره‌بیه ڕقی بۆ كورد دروست بوه‌و پێی وایه كوردستان ئیسرائیلی دووه‌مه .
درێژەی هەیە...
ڕوانگه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر كورد چه‌نده ستراتیجیه چه‌نده تاكتیكیه؟ (بەشی دووهەم)