ڕوانگە - محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ڕایگەیاند:" پێویستە هەموو هاونیشتمانیان هاوکاری تیمەکانی سەرژمێریی بکەنو زانیاریی دروستو ڕاستیان پێشکەشبکەن، ئەمەش بەهۆی گرنگی بنکەدراوەکانو ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان لەپلانەکانی گەشەپێدانو پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان.
سودانی وتیشی:" گرنگی بەو دەنگۆیانە مەدەن کە باس لەشکستپێهێنانی پڕۆسەی سەرژمێریی دەکهن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق،ئاماژەی بەو ڕۆڵە گرنگە کرد، کە کارمەندانو پێکهاتەکانو دەزگا حکومییەکان لەسەرخستنی سەرژمێریدا دەیگێڕنو پێویستە گرنگی نەدەن بەو دەنگۆیانەی کە هەڵگری زانیاریی درۆو ناڕاستنو هەوڵی پوچەڵکردنەوەی ئەم هەنگاوە زانستییە بونیادنەرە دەدەن کە بۆ داهاتوی نەوەکانمان یەکلاکەرەوەیە.
ئەو پەیامەی سودانی لەکاتێکدایە، قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرجەم پارێزگاکانی وڵات لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتوان کە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ تا کۆتایی سبەینێ پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت.