ڕوانگە - ئۆتۆمبێلێکی جۆری (كیا مینی پاس )لە ناو شاری كەلار و نزیك تەلاری دیندار دوو کەسی شێلا و برینداریکردن، برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" شەوی سێ شەمە لە ناو شاری كەلار و نزیك تەلاری دیندار بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە، دوو کەس برینداربوون برینی یەکێکیان سەختە .
وتیشی:" بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان،ئاشکرایشیکرد:"یەکێک لەبریندارەکان تەمەن ١٨ ساڵە، بریندارەکەی دیکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٧١، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.