ڕوانگە - پەرلەمانی عەرەبی  ئیدانەی هەڕەشەکانی قەوارەی داگیرکەری ئیسرائیل دەکات بۆ هێرشکردنە سەر کۆماری عێراق، هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەروەری و ئاسایش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی دووپاتدەکاتەوە.

پەرلەمانی عەرەبی بە توندترین شێوە هەڕەشەکانی قەوارەی داگیرکەری ئیسرائیلی بۆ هێرشکردنە سەر کۆماری عێراق شەرمەزار کرد و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی بە هەر بیانوویەک دووپاتکردەوە.  

پەرلەمانی عەرەبی ئیدانەی تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن قەوارەی داگیرکەر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە باشترە قەوارەی داگیرکەر سەرەتا پابەند بێت بە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەی دەستبەجێ کۆمەڵکوژییەکان بوەستێنن و شەڕی جینۆساید کە زیاتر لە ساڵێکە لە دەوڵەتی داگیرکراوی فەلەستین ئەنجامی دەدات، و بۆ وەستاندنی دەستدرێژیەکانی هێرشی دڕندانە بۆ سەر کۆماری لوبنان. 

پەرلەمانی عەرەبی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامودەزگاکانی و وڵاتانی چالاک کرد گوشار بخەنە سەر قەوارەی داگیرکەر و پلانەکانی ڕابگرن کە ئامانجیان ڕاکێشانی ناوچەکە بە گشتی بۆ ناو شەڕێکی ناوچەیی کە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە