روانگه - وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری قوربانیانی تەقینەکەی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کاتژمێر (٠٩٠٠)لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی٣ی لیوای ١ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیەوە،  لەئەنجامدا عقید روکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج و عقید محمد رەزا کریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی ٩ی سوپای عێراق و ن.ض شریف احمد محمدٲمین شەهید بون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەشی خستۆتەڕوو:" ڕووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە


دەقی راگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

بە داخەوە،ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کاتژمێر (٠٩٠٠)لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی٣ی لیوای ١ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیەوە،  لەئەنجامدا عقید روکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج و عقید محمد رەزا کریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی ٩ی سوپای عێراق و ن.ض شریف احمد محمدٲمین شەهید بون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون.

ڕووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرخۆشی لەخۆمان و کەس و کارو هەفاڵ و هاوسەنگەرانیان  دەکەین لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبر و ئارامی بە ئێمە و ماڵبات و کەس و کارییان ببەخشێت.

   ‌         

وەزارەتی پێشمەرگە
  ١٧ی تشرینی دووەم ٢٠٢٤