ڕوانگە - سامان شاڵی چاودێری سیاسی، لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، لەسەر پرسی سەرژمێری و گرنگی و بایەخی سەرژمێری ئەمجارە، بەراورد بە سەرژمێریەکانی ڕابردوو هەروەها مەترسیەکانی دەستکاریکردنی دەرئەنجامی سەرژمێری بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم ڕایگەیاند:" پێش ئەوەی مادەی ١٤٠ جێبەجێ بکریت لە دوای ١٦ ئکتوبەر، ڕاکان الجبوری نزیکەی 104,000 خیزانی عەرەبی هێنا بۆ کەرکوک کەئەکاتە 600000 کەس و نۆ  گەڕەکیان بۆ دروست کرا و کارتی خۆراکیان گواسترایەوە بۆ کەرکوک."
 
وتیشی:"  بەداخەوە سەرەڕای ئەو مەترسیە گەورە کەچی  کوردیش هەر خەریکی ململانیەیە لە کەرکوکدا.  سامان شاڵی چاودێری سیاسی، ڕونیشیکردەوە:"  سەدام حسین لە ٢٥ ساڵدا توانی 280000 کەس بهێنێتە کەرکوک و ئێستاش ئەو هەموو عەرەبە هاوردەی کەرکوک کراون ئەمە وادەکات بڵێین: جیاوازی ئەم سەرژمێریە لەگەڵ سەرژمێریەکانی دیکەدا  ئەوەیە کە بە یاسا کەرکوک تەعریب کرا. وکوردیش قبوڵی دەکات، چونکە تاوەکو ئێستا  هیج ناڕەزایەتیەکی دەرنەبڕیەوە  لە کاتێکدا لە کورد لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا لەوشارەدا یەکەم بووە."
 
سامان شاڵی، چاودێری سیاسی، ئاماژەی بەوەشکرد:" نەتەوەکانی دیکە هیچ پیویستیان بە دەستوەرانی وڵاتانی ئیقلیمی  نییە، جونکە ئەوەی ئەیانویست بۆ خۆیان کردیان، وە ئەگەر هاتوو دەستێوەردانی ئیقلیمیش هەبوو ئەوکات کورد ئەگەر ەکبێت دەتوانێت ڕەتیبکاتەوە، بەڵام بەداخەوە زۆر دورین لە یەکڕیزی."