ڕوانگە - ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

 پێشتر ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق  ڕایگەیاند "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و فەرمانی بە تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی کردووە بە زووترین کات ئەو مووچەیە ڕەوانە بکات.