ڕوانگە - بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری کفری لە راگەیانراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە:" رۆژی هەینی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر شوێنەواری مێژویی (قەرەئۆغڵان) لەشاری کفری و روبەرێکی زۆر لەشوێنەوارەکەیان کێڵاوە. ئەمە لەکاتێکدا ئەو شوێنەوارە ماوەی زیاتر لەساڵێکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پەرژینی بۆ کراوە بۆ ئەوەی پارێزراو بێت، بەڵام ئەو دەستە تێکدەرانە دەرگای پەرژینەکەشیان تێکداوە.
لە راگەیانراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە:" کە ئێمە لەبەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری کفری لەکاتێکدا ئەو تاوانە ئیدانە دەکەین و رایدەگەیەنین کە بەڕێکاری یاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و لەم پێشێلکارییە بێدەنگ نابین کە بەرامبەر یەکێک لە شوێنەوارە دێرینەکانی کفری و شارستانیەتی کوردستان و سامانێکی نیشتمانی کراوە کەتەمەنی لە ۲۰۰۰ ساڵ زیاترە.
داواش لە ئیدارەی ناوچەکە و حکومەتی خۆجێی گەرمیان و کفری دەکەین بەزووترین کات بێنە دەنگ بۆ ئەوەی ئەم پێشلکارییە یاسایی و کارگێڕیی و شارستانییە رابگرن.