ڕوانگە - لە میانەی پێشوازیکردنی لە  ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:" دەخوازین لە زوترین کاتدا حکومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر دەست بەکار بێت و بە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ڕونیشیکردەوە:" بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەمان تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هاوڕابووین لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر کە لە زووترین کاتدا دەست بەکار بێت و بە بێ جیاوازی، خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.

مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوەشکرد:" لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەختمان لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و هەروەها بیروڕامان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵوگۆڕ کرد .