ڕوانگە - بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک گوندی شێرەوەن، کەسێک برینداربوو.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئەم شەو (شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین، نزیک گوندی شێرەوەن بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلی جۆری مان ترێلە و شۆفرلێت ئۆپترا و تۆیۆتا کۆرۆلا کەسێک برینداربوو کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپتراکەبوو، لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٣ە."
وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:" ئۆتۆمبێلی جۆری مان لەگەڵ ئۆپترا بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆیشتوون، ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا لەخانەقینەوە بەئاراستەی کەلار هاتووە لەنزیک شێرەوەن پێکیانداداوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە."