ڕوانگە - ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دوو جوتیاری کورد لە سنووری پارێزگای کەرکوک لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران. 

محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی پەڵکانە، ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە سنووری سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای كەركوك دوو جوتیاری کورد لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو جوتیارەکە خەڵکی پەڵکانە و شناغەن، بەهۆی کارکردنیان لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان دەستگیرکراون.