ڕوانگە - سەرۆکی ڕێکخراوی شۆخ بۆ گەشەپێدانی تواناکانی ژنان، ڕایدەگەیەنێت:" بەداخەوە تاوەکوئێستا لە سەرتاسەری کوردستاندا توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت."
هەیفا مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی شۆخ بۆ گەشەپێدانی تواناکانی ژنان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لە 25 ـی نۆڤەمبەردا کە ڕۆژی جیهانی ژنانە و ڕۆژی نەهێشتنی توندوتیژیە بەرامبەربەژنان، پەیامم ئەوەیەکەچیدیکە توندوتیژیەکان بەرامبەر بە ژنان کۆتاییان پێبێت و ژنان بتوانن بە ئازادی بژین.
وتیشی:" لەم ڕۆژەدا دەخوازین چیدیکە هەوڵنەدرێت بەرامبەر بە هیچ ژنێک توندوتیژی ئەنجام بدرێت، چونکە ژنانیش وەک پیاوان مرۆڤن و ئارەزودەکەن بە ئازادی بژین.
هەیفا مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی شۆخ بۆ گەشەپێدانی تواناکانی ژنان، باسی لەوەشکرد:" دەمانەوێت لە ماوەی ئەم 16 ڕۆژەدا کە تەرخانکراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان زۆرترین چالاکی و زۆرترین سیمینار لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ژنانەوە بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان ئەنجامبدرێت، بۆئەوەی زۆرترین هۆشیاری بڵاوبکرێتەوە دەربارەی کەمکردنەوەی ئەو توندوتیژیانەی کە ئەنجامدەدرێت، چونکە تاوەکوئێستا لە هەرێمی کوردستان توندوتیژی بەرامبەر بەژنان هەرئەنجامدەدرێت.