ڕوانگە - وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".

وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات "رۆژی سێشەممە 26ـى تشرینى دووەمى 2024، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".