ڕوانگە - مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاندووە:"سوننەکان، لە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسێنەوە قبووڵی ئەو گۆڕانکارییانەیان نەکردووە کە دروستبووە."
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز، ئاماژەی بەوەکردووە:" لە بەرنامەیاندا نییە گرژیی لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا و ئێران دروست بکەن، بەڵام ڕێگە بە کەسیان نادەن دەستوەردان لە کاروبارەکانیان بکات.
بارزانی، ئەوەشیخستۆتەڕوو:" شیعەکان داوایانلێکردووە نێوەندگیریی لەگەڵ سوننەکان بکات، بەمەبەستی دیاریکردنی یەك کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەڵام سوننەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن.
بەوتەی بارزانی:" سوننەکان لە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسێنەوە قبووڵی ئەو گۆڕانکارییانەیان نەکردووە کە دروستبووە، هەروەها ئەو پێشنیازانەشیان ڕەتکردووەتەوە کە پێشکەشیان کراوە.