ڕوانگە - کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە جەخت لە بەرزبووندەوەی پلەکانی گەرما دەکات.

بە پێێ پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینی  ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی  ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور  و پلەکانی گەرما  كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 

ئاماژەی بەوەشداوە سبەی شەممە کەشی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەگەڵ دروست بوونی كەمێك تەم لە هەندێك ناوچە لە كاتەكانی بەیانیدا و پلەکانی گەرما بە نزیكەی ١ تـــا ٣ پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ١٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٣  پلەی سیلیزی

کەرکوک: ١٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٦ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٤  پلەی سیلیزی

گەرمیان:  ١٨ پلەی سیلیزی