ڕوانگە لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی هۆشیاری و بەرەوپێشبردنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، وە بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوە و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار لە قوتابییان و خۆبەخشان، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ وکۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی گەرمیان لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا - ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیکی THW، خولی "وەڵامدرەوەی کۆمەڵگا ـ Community Responder" ی بۆ ژمارەیەك مامۆستای ڕاهێنەر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بەڕێوەدەچێت.
شایانی باسە، کە مامۆستا بەشداربووەکان دەبنە ڕاهێنەر و بڕوانامەی ئینزەرای نێودەوڵەتیان پێدەدرێت،وە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە ڕاهێنان بە قوتابییانی قوتابخانەکان دەکەن و دەبنە ڕاهێنەر بۆ ڕاهێنانەکانی ئایندە .
خولەکە بۆ ماوەی 4 ڕۆژ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری گەرمیان ئەنجام درا و لەمەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی بەشدابووندا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری وهونەری گەرمیان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ وکۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی گەرمیان ئامادە بوون.
بەشێوەیەکی بەردەوام ئەم جۆرە خولانە بۆ لایەنە،پەیوەندیدارەکان وچین وتوێژەجیاجیاکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی گەرمیانەوە ئەنجام ئەدرێت .