ڕوانگە - شەممە، 30ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند،  کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆ دەبنەوە.

سەرچاوەیەکە ڕاشیگەیاند، شاندی پارتی بریتییە لە هۆشیار زێباری و دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، شاندی یەکێتییش لە قوباد تاڵەبانی و ڕێواس فایەق و ڕزگاری حاجی حەمەو سالار سەرحەد و سەمیر هەورامی پێک هاتووە.

باسی لەوەش کرد، کۆبونەکە تایبەتە بە پرسی پەیوەندییەکانی هەردوولا و دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.