ڕوانگە - یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و ئەندامان سوێندی یاساییان خوارد.

محەممەد سلێمان، وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار، دانیشتنەکە بەڕێوەدەبات. 

زەنگی چوونەژوورەوەی پەرلەمانتاران کاژێر 12:35ـی ئەمڕۆ (دووشەممە، 2-12-2024) لە پەرلەمانی کوردستان لێدرا بۆ ئەوەی بەربژێرانی دەرچوو بچنە هۆڵی کۆبوونەوە و، ئامادەی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بن.

  دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، مارشی نیشتمانیی 'ئەی رەقیب' لێدرا، محەممەد سلێمان محەممەد وەک بەتەمەنترین بەربژێری دەرچوو، سوێندی یاسایی خوارد و دانیشتنەکەی بەڕێوەبرد و پەرلەمانتاران سوێندیان خوارد و دەرگا خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک، جێگر و سکرتێری پەرلەمان کرایەوە.