ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کە ئەم دوو رۆژە کەشوهەوا ئاسایی بن.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دوو شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەشوهەوا، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک:١٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :٣ پلەی سیلیزی
سۆران:١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان:١٨ پلەی سیلیزی